٥ پیشە کە مەترسی تووشبوون بە یەک جۆر شێرپەنجە زیاد دەکات



لەجیهاندا ساڵانە سەدان هەزار کەس تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی هێلکەدان دەبن ، و بەتایبەتیش لە بەریتانیا ساڵانە نزیکەی 7500 ئافرەت تووشی شێرپەنجەی هێلکەدان دەبن و ساڵانە 4100 حاڵەتی مردن هەیە.

بەپێی توێژینەوەی شێرپەنجەی بەریتانیا، هۆشدارییەکان لەبارەی تووشبوون بە شێرپەنجەی هێلکەدان تائێستا لەئاستی پێویستدا نییە ، لە کۆی ١٠ حاڵەت نۆ حاڵەت ناتوانرێت ڕێگری لێبکرێت.

بەم دواییانە توێژینەوەیەک دەریخستووە کە ئەو خانمانەی لەئارایشتگاکاندا کاردەکەن ، ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی هێلکەدان زیاترە بەهۆی ئەو ماددە کیمیاییانەی کە لە شوێنی کارەکانیان بەکاردەهێنرێن.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو خانمانەی ماوەیەکی زۆر لە شوێنی پڕ لە بۆیاخ و کەرەستەی جوانکاری کار دەکەن، ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی هێلکەدان زیاترە.

لێکۆڵینەوەکان لەسەر هەزاران کەس ئەنجام دراوە بە پشتبەستن بەو داتایانەی لە نەخۆشخانەکان و ئەو ناوەندانەی شیکاری نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی تێدا دەکرێت ، هەروەها بەپێی ئەو زانیاریانەی تۆمار کراون ئەو کەسانەی 10 ساڵ یان زیاتر لە ئارایشتگاکان، سەرتاشخانەکان بەسەر دەبەن، سێ ئەوەندەی ئەو کەسانەی لەو بوارەدا کارناکەن مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکە هەیە.

هەروەها ئەو ژنانەی کە لە بواری ژمێریاری و بیناسازی و جلوبەرگ و فرۆشتندا کاردەکەن ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی هێلکەدان زیاترە لە چاو ئەوانی دیکە.

توێژینەوەکە داتای ٤٩١ ژن بەکارهێناوە کە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٦ لە شاری مۆنتریال لە کەنەدا تووشی شێرپەنجەی هێلکەدان بوون.

ئەوان بەراوردیان کردووە بە ٨٩٧ ژن کە تووشی شێرپەنجە نەبوون و لە کارەکانیان یان بەپێی گەڕانی کەسی و کۆکردنەوەی زانیاری و مێژووی پزیشکی و تەندروستی گشتی ئاگادارکراونەتەوە.

18 مادەی کیمیایی هەبوون کە زۆرترین نیگەرانییان هەبووە، کە زۆربەیان پێشتر لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوە لەسەر شێرپەنجە پشکنینیان بۆ کراوە بۆ دۆزینەوەی ئەو هۆکارانەی پەیوەندییان بە شێرپەنجەوە هەیە.

هەربەپێی توێژینەوەکە هەندێت لەو ماددە دیارانەی کەڕاستەوخۆ پەیوەندی بە نەخۆشییەکەوە هەیە خراونەتەروو ئەوانیش، ئامۆنیا، هایدرۆجین پرۆکساید، تۆزی قژ، ڕیشاڵی پۆلیستەر، فۆرماڵدەهید، گازە پاڵنەرەکان و تەنانەت بەنزینیش لەخۆدەگرێت.

 

بانكی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختینەی بۆ بازاڕ زیادكرد
پێشت بانكی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختینەی بۆ بازاڕ زیادكرد
تۆمەتبارێك بە ئۆتۆمبێلێکی دزراوەوە دەستگیركرا
دواتر تۆمەتبارێك بە ئۆتۆمبێلێکی دزراوەوە دەستگیركرا
ەیوەندیدار