توركیا بۆردومانكردنی ناوچە سنورییەكانی ئامێدی کرد



ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەکانی نێروەورێکان، چیای گارە و مەتین لەسنوری قەزای ئامێدیان بۆردومان كرد و تائێستاش زیانەکان نەزانراون.

بەگوێرەی زانیاریەكان، ئەمڕۆ ژمارەیەک فڕۆکەی سەربازی و هەواڵگری سوپای تورکیا ناوچە گوندشینەكانی گرگاش و سپێندراریان لەسنوری چیای گارە و مەتین لە قەزای ئامێدی بۆردومان كردووە، تائێستا سوڕانەوەی فڕۆکە جەنگییەکان بەئاسمانی ناوچەکەدا بەردەوامی هەیە.

هاوکات، بەهۆی چۆڵکردنی ئەو ناوچانەی بۆردومانکراون لەلایەن دانیشتوانەوە بۆیە قەبارەی  زەرەر و زیانەکان هەتا ئێستا نەزانراون.
ئەوە لەکاتێکدایە لەسنورەكانی قەزای ئامێدی دەنگی بۆردومانەكان بیستراون و ترس و دڵەڕاوكێیان لەلای هاوڵاتیان دروستكردوە.

دەستەی ئامار: زیاتر لە ٧٨٪ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان شارنشینن
پێشت دەستەی ئامار: زیاتر لە ٧٨٪ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان شارنشینن
بۆیەکەم جار “شوتی لیمۆیی” بەرهەمهێنرا
دواتر بۆیەکەم جار “شوتی لیمۆیی” بەرهەمهێنرا
پەیوەندیدار