بۆیەکەم جار “شوتی لیمۆیی” بەرهەمهێنرا



کۆمپانیایەکی ژاپۆنی جۆرێکی نوێ لە شووتی بەرهەمهێنا کە بە “شوتی لیمۆیی” ناو دەبرێت کە پێک دێت لە کۆکراوەی تام و بۆنی شوتی لەگەڵ مزرییەکی کەمی لیمۆ.

کۆمپانیا ژاپۆنییەکە بڵاوکردەوە بەرهەمهێنانی ئەم بەرهەمە نوێیە ماوەی پێنج ساڵی خایاندووە و چەند ڕێگایەکیان لە بەرهەمهێنانی شوتی لیمۆیی تاقی کردووەتەوە لەچۆنێتی کاتی بەرهەمهێنان و پێگەیشتن و هەڵگرتنەوەی بەرهەمەکە و ناردنی بۆ بازاڕ.

ئەوەخراوەتەڕوو، بەرهەمەکە شێوازێکی خڕی هەیە بەڵام وەک شوتی ئاسایی هیچ خەتێک لەسەر توێکڵەکەی نییە و ڕەنگی ناوەی شوتییەکەش زیاتر لە سپییەوە نزیکە.

لەئێستادا تەنها پێنج جوتیار سەرقاڵی بەرهەمهێنانی شووتی لیمۆیین و چاوەڕوان دەکرێت لەئەمساڵدا نزیکەی سێ هەزار و ٨٠٠ دانە لەمجۆرە نوێیە بەرهەم بهێنن.

هاوکات، بەرهەمەکە هەناردەی بازاڕ و مارکێتەکان کراوە و هەردانەیەکی بە ٢٢ دۆلاری ئەمریکی دەفرۆشرێت. بەشێک لەوکەسانەی کە بەرهەمەکەیان تاقی کردووەتەوە ئاماژەی بەوەدەکەن شوتی لیمۆیی تامێکی کەمێ مزری هاوشیوەی لیمۆ و شیرینییەکی چێژ بەخشی هاوشێوەی شوتی هەیە، ئەم بەرهەمە دەتوانرێت لەڕۆژەگەرمەکاندا بخورێت.

توركیا بۆردومانكردنی ناوچە سنورییەكانی ئامێدی کرد
پێشت توركیا بۆردومانكردنی ناوچە سنورییەكانی ئامێدی کرد
وەزارەتی ڕۆشنبیری مافی ڕۆژنامەنووسی بۆ گرنگ نییە
دواتر وەزارەتی ڕۆشنبیری مافی ڕۆژنامەنووسی بۆ گرنگ نییە
ەیوەندیدار