منداڵێك تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بوو



بەڕێوەبەری تەندروستی كەركوك ئاشكرای دەكات، كە حاڵەتێكی نوێ‌ تۆماركراوە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون، ئەویش تووشبوونی منداڵێكە.

زیاد خەڵەف، بەڕێوەبەری تەندروستی كەركوك بە وەكالەت بۆ ئاژانسی فەرمی (العراقیە) ڕایگەیاندووە، یەكەم حاڵەتی تووشبوونی منداڵان بە تای خوێنبەربوون لە گوندێكی سەر بە شارۆچكەی حەویجە تۆماركراوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئێستا ئەو منداڵە لەژێر چاودێری پزیشكیدایە لە نەخۆشخانەی شیفا لە كەركوك و ئەوەش یەكەم حاڵەتی ئەو نەخۆشیەیە لە كەركوك.

لای خۆشیەوە، د. مەنسور بەیاتی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری فێركاری لە كەركوك ئاماژەی بەوەكردووە، كارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەكەیان چوونەتە حەویجە و چوونەتە ماڵی ئەو منداڵە تووشبووە لە گوندی (سیحەی ناوەند).

جەختیشی كردۆتەوە، تیمە ڤێتێرنەرییەكان هەڵمەتی ڕشاندنیان بۆ ئاژەڵ و شوێنی ئاژەڵان و ماڵەكان ئەنجام داوە بە ماددەی دلتایام بۆ لەناوبردنی “گەنە” كە دەبێتە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون و ڕێنمایی هاووڵاتیان كراوە بۆ شێوازی خۆپارێزی.

 

ئاسایشی هەولێر: لە شەڕەكەی خەبات كەس نەكوژراوە
پێشت ئاسایشی هەولێر: لە شەڕەكەی خەبات كەس نەكوژراوە
پاشەكەوت قەرزە و دەبێت بدرێتەوە!
دواتر پاشەكەوت قەرزە و دەبێت بدرێتەوە!
ەیوەندیدار