ئاسایشی هەولێر: لە شەڕەكەی خەبات كەس نەكوژراوە



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕەتی دەكاتەوە لەو شەڕەی لەنێوان دوو خزم لە شارۆچكەی خەبات ڕوویدا كەسێك كوژرابێت و دەڵێت: “خاڵۆزا و پورزای یەكترین و یەكێكیان بریندارە و تۆمەتبار دەستگیر كراوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٦ی٧ی ٢٠٢٣ لەقەزای خەبات کێشە لەنێوان ئەندامی بنەماڵەیەکدا دروست بووە، کە خاڵۆزاو پورزای یەکترن لەسەر زەوی کشتوکاڵی بەناوەکانی (بۆتان أحمد رکن الدین) و(ج ، ن ، م ) و چەک لەنێوانیان بەکارهاتووە.

ڕاشیگەیاندووە، لەئەنجامدا هاووڵاتی (بۆتان أحمد رکن الدین ) بەسەخی بریندار بووە و لەئێستادا گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر بەمەبەستی چارەسەر کردنی.

ئاشكراشی كردووە، کەسی تەقەکەر (ج ،ن ، م) دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کراوە و ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

 

ئەبوبەکر کاروانی: بەخۆشحاڵییەوە ئامادەی دیبەیتی سێھەمم
پێشت ئەبوبەکر کاروانی: بەخۆشحاڵییەوە ئامادەی دیبەیتی سێھەمم
منداڵێك تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بوو
دواتر منداڵێك تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بوو
ەیوەندیدار