هەنار تەها یەك داواکاری لە حکومەت هەیە



کچە خوێندکارەکەی یەکەمی وێژەیی کوردستان، داوا لە حکومەت دەکات دەرگای دامەزراندن بکاتەوە و بە تایبەتیش سوپاسی دایکی دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە چەمچەماڵ سەردانی هەنار تەهای کرد کە توانی لە بەشی وێژەیی ١٢ی ئامادەیی لەسەر ئاستی کوردستاندا پلەی یەکەم بەدەست بهێنیت.

وەزیری پەروەردە گرێبەست و کلیلی ئەو یەکە نیشتەجێبوونەی ڕادەستی هەنار کرد کە لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتەوە پێشکەشی کرا.

هەنار تەها لە وتەیەکیدا سوپاسی مەسرور بارزانی کرد و داواشی لە حکومەت کرد، دەرگای دامەزراندن بکاتەوە.

کچە خوێندکارەکە ستایشی وەزیری پەروەردە، مامۆستا و خوێندنگەکەو کەسوکارەکەی و بە تایبەتیش دایکی کرد.

ئەگەر ئاو چووە گوێتەوە پێویستە چی بکەیت؟
پێشت ئەگەر ئاو چووە گوێتەوە پێویستە چی بکەیت؟
گەشتی عومرە دەستپێدەکاتەوە
دواتر گەشتی عومرە دەستپێدەکاتەوە
ەیوەندیدار