ئەگەر ئاو چووە گوێتەوە پێویستە چی بکەیت؟



هەندێکجار هەندێک کەس لە کاتی مەلەکردن یان خۆشوشتن ئاو دەچێتە گوێیان و بەمەش هەست بە بێزاری دەکەن و ئەگەریشی هەیە ببێتە هۆی چەند کێشەیەکی تەندروستیی مەترسیدار.

ماڵپەڕی تی ئۆنلاینی ئەڵمانی بڵاوی کردووەتەوە، “ئەو ئاوەی دەچێتە گوێیەکانەوە پێویستە بهێنرێتە دەرەوە، ئەگەرنا گوێیەکان تووشی هەوکردن و بەکتریا دەکات.

هاوکات، ماڵپەڕی تی ئۆنلاین، چەند ڕێگەیەکی بۆ هێنانەدەرەوەی ئەو ئاوە دیاریکردووە کە دەچێتە گوێیەکانەوە.

یەکەم: بە بەری دەستت فشار لە گوێت بکە و دەستت بجوڵێنە، ئەگەر ئەمە سوودی نەبوو ئەو گوێیەت کە ئاوی تێچووە سەرت بەو لایەدا خوار بکەرەوە و ڕایبوەشێنە.

دووەم: دەتوانیت بە وشککەرەوەی قژ گوێت وشک بکەیتەوە بەو مەرجەی زیاتر لە ٣٠ سانتیدووربێت لە گوێیەکانەوە.

سێیەم: دەتوانیت کلێنسێک لول بکەیت و گوێت وشک بکەیتەوە بەو مەرجەی فشاری لێنەکەیت و زیان بەر  چینەکانی گوێت نەکەوێت.

وێنە؛ ٢٤ بەنگلادیشی لە نێو تانکەرێکدا دەستگیرکران
پێشت وێنە؛ ٢٤ بەنگلادیشی لە نێو تانکەرێکدا دەستگیرکران
هەنار تەها یەك داواکاری لە حکومەت هەیە
دواتر هەنار تەها یەك داواکاری لە حکومەت هەیە
ەیوەندیدار