گەشتی عومرە دەستپێدەکاتەوە



دوای کۆتایی هاتنی وەرزی حەج، سعوودیە دەست بە پێدانی ڤیزە دەکات بەو کەسانەی نیازی ئەنجامدانی عومرەیان هەیە.

ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی سعوودیە بڵاوی کردەوە، وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە لە رۆژی دووشەممە سێی تەمووزەوە دەستی کردووە بە پێدانی ڤیزەی ئەلیکترۆنی بەو کەسانەی نیازی ئەنجامدانی عومرەیان هەیە.

لە هەواڵەکەدا، ئاماژەی بەوە کراوە کە دەتوانرێت داواکاری ڤیزەی ئەلیکترۆنی لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی “Nusuk”ەوە پێشکەش بکرێت.

هەر لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە دەتوانرێت داواکاری لە هەموو وڵاتانەوە پێشکەش بکرێت بۆ ئەنجامدانی عومرە بۆ شاری مەککە و سەردانیکردنی مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ.) لە شاری مەدینە، ئاماژە بەوەش دراوە ئەو کەسانەی کە ڤیزەی عومرەیان وەرگرتووە، دەتوانن لە یەکی موحەڕەمی ١٤٤٥ی کۆچییەوە (١٩ی تەمووز) گەشت بۆ سعوودیە ئەنجام بدەن.

وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە رایگەیاندبوو، ئەمساڵ یەک ملیۆن و ٨٤٥ هەزار کەس لە ١٥٠ وڵاتەوە بوون بە حاجی.

 

هەنار تەها یەك داواکاری لە حکومەت هەیە
پێشت هەنار تەها یەك داواکاری لە حکومەت هەیە
ئەمڕۆ پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە
دواتر ئەمڕۆ پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە
ەیوەندیدار