وێنە؛ ٢٤ بەنگلادیشی لە نێو تانکەرێکدا دەستگیرکران



پۆلیسی کەرکوك دەستی بەسەر تانکەرێکی سووتەمەنیدا گرت کە بە نیازبوو ٢٤ بەنگلادیشی لە بازگەیەکەوە دەرباز بکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی کەرکوك ڕایگەیاند، هێزەکانیان دەستیان بەسەر تانکەرێکدا گرت کە ٢٤ کەسی بیانی تێدابوو و هەوڵی دابوو لە بازگەیەکەوە دەرباز بێت.

بە پێی زانیارییەکان ئەو کەسانە خەڵکی بەنگلادیشن و هەوڵدراوە لە کەرکوکەوە بە قاچاخ بگوازرێنەوە بۆ پاریزگای سەڵاحەدین.

پۆلیسی کەرکوك ڕایگەیاند بیانییەکان و شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.

عێراق داوایەکی گرنگ لەئێران دەکات
پێشت عێراق داوایەکی گرنگ لەئێران دەکات
ئەگەر ئاو چووە گوێتەوە پێویستە چی بکەیت؟
دواتر ئەگەر ئاو چووە گوێتەوە پێویستە چی بکەیت؟
ەیوەندیدار