هەفتەی داهاتوو دەستبەدابەشکردنی شەشەم بەشەخۆراک دەکرێت



ئەسیر غرێری وەزیری بازرگانی عێراق لە تویتێکدا هاوڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە کە ناردنی بەشەخۆراکی مانگانەو دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتییاندا بەردەوام دەبێت، وتیشی بڕێکی باش خۆراک ئەبار کراوە.

وەزیری بازرگانی باسی لەوەشکردووە، سیستمی ئێستای پسوڵەی خۆراک سیستمێکی کلاسیکییەو کردنی بە ئەلیکترۆنی بەهایەکی گەورەی هەیە و ڕەنگدانەوەی ئەرێنی بەسەر چەندێتی و چۆنێتی بەشەخۆراکی مانگانە دەبێت.

بەگوێرەی وتەکانی وەزیری بازرگانی عێراق، لەئەمساڵدا ئەمە شەشەم گوژمەی بەشەخۆراکە کە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت و بڕیارە بۆ ئەم مانگە برنجی تایلەندی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبکرێت.

هاوکات، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کەباس لە تێکچونی بەشێک لەخۆراکەکان یان خراپی کوالێتییان دەکەن و  دەڵێت، “تاقیگەکانمان لە ئاستێکی بەرزدان و بۆیە دڵنیابن هیچ خۆراکێکیی تێکچوو لەبەشەخۆراکی مانگانە دابەشناکرێت.

ئەمڕۆ پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە
پێشت ئەمڕۆ پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە
وەزیرانی دەرەوەی عێراق و بەریتانیا کۆبوونەوە
دواتر وەزیرانی دەرەوەی عێراق و بەریتانیا کۆبوونەوە
پەیوەندیدار