وەزیرانی دەرەوەی عێراق و بەریتانیا کۆبوونەوە



وەزیری دەرەوەی عێراق داوای پتەوکردنی هاریکارییەکان نێوان عێراق و بەریتانیا دەکات لە بوارەکانی فێرکردن، تەندروستیی، بازرگانی، پیشەسازی و کشتوکاڵدا.

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، جەیمس کلێڤەرلی رێگاکانی پتەوترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و لەندەن-یان تاوتوێ کرد.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند فوئاد حوسێن لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ لەندەن لەگەڵ جەیمس کلێڤەرلی کۆبووەوە.

راشیگەیاند لە کۆبوونەوەکەدا، پتەوترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و بەریتانیا تاوتوێ کراوە و لەوبارەیەوە، فوئاد حوسێن دوای کرد کە ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە بوارەکانی فێرکردن، تەندروستیی، بازرگانی، پیشەسازی و کشتوکاڵدا پتەوتر بکرێن.

ھەروەھا باسی لەوە کرد کە عێراق رۆڵی گرنگ بۆ پتەوترکردنی سەقامگیریی ھەرێمیی و نزیککردنەوەی نێوان وڵاتانی ناوچەکە دەگێرێت، بەتایبەتیش لە نزیککردنەوەی نێوان سعوودیە و ئێران و راشیگەیاندووە کە عێراق ئامادەیە ھەوڵی زیاتر بدات بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە.

لای خۆیەوە جەیمس کلێڤەرلی خۆشحاڵی خۆی نیشاندا سەبارەت بە ھەوڵەکانی حکوومەتی عیراق بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی لە بواری ئابوورییدا و رایگەیاند کە بەریتانیا ئامادەیەوە لەوباریەوە پاڵپشتی پێشکەش بە حکوومەتی عێراق بکات.

هەفتەی داهاتوو دەستبەدابەشکردنی شەشەم بەشەخۆراک دەکرێت
پێشت هەفتەی داهاتوو دەستبەدابەشکردنی شەشەم بەشەخۆراک دەکرێت
١٣ کورد لە بەندیخانەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە
دواتر ١٣ کورد لە بەندیخانەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە
ەیوەندیدار