شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆلێكی گەرما بەڕێوەیە و پلەی گەرما دەگاتە ٥٠



شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات شەپۆلێکی گەرما هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و پلەی گەرما بگاتە ٥٠ پلەی سیلیزی.

ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد کەلاری شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، لە کۆتایی ئەم هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە گۆڕانی بەرچاو لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکات، بەتایبەت ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی.

ڕوونیشیکردەوە کاریگەری شەپۆلە گەرماکە بە گشتی لەسەر ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری هەرێم دەبێت، بەڵام پارێزگاکانی دیکەش بێبەش نابن لەم گەرمایە.

محەمەد کەلاری ئەوەشی خستەڕوو لە سەرەتای شەپۆلەکەدا بەرزترین پلە لە هەولێر تۆمار دەکرێت و بەرزترینی ٤٧ تا ٤٨ پلە دەبێت و نزمترینیش ٢٥ پلە.

سەبارەت بە سلێمانیش پێشبینی دەکرێت بەرزترین پلە تێیدا ٤٤ تا ٤٦ پلە بێت و نزمترینیش ٢١ پلە.

لە هەڵەبجە بەرزترین لە نێوان ٤٣-٤٥ پلە و دهۆکیش دەگاتە٤٤ پلە.

محەمەد کەلاری ڕاشیگەیاند، پێشبینی دەکرێت بەرزترین پلەی گەرمای کەرکوك بگاتە ٤٩ و لە سنوری ئیدارەی گەرمیانیش گەرما دەگاتە بەرزترین ئاست و پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوا نیوەڕۆی ڕۆژانی هەینی و شەممەدا پلەی گەرما لە ناوەندی قەزای کەلار بگاتە سەروو ٥٠ پلەی سیلیزی.

لەو بڕوایەشدا بوو کە شەپۆلی گەرماکە تا ١٧ی ئەم مانگە بەردەوام بێت.

“سەرۆکی کۆمسیۆن: “هەڵبژاردنی پارێزگاکان لەهەرێم لەگەڵ عێراق ئەنجامنادرێت
پێشت “سەرۆکی کۆمسیۆن: “هەڵبژاردنی پارێزگاکان لەهەرێم لەگەڵ عێراق ئەنجامنادرێت
لە سلێمانی کارەبای ئەم شوێنانە دەبڕدرێت
دواتر لە سلێمانی کارەبای ئەم شوێنانە دەبڕدرێت
ەیوەندیدار