لە سلێمانی کارەبای ئەم شوێنانە دەبڕدرێت



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، کارەبای ئەو هاووڵاتییانە دەبڕێت کە هاوبەشی کارەبایان نەکردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە کە هاوبەشی کارەبایان نەکردووە تاوەکو بەرواری 10/7 سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی کارەبا بکەن بۆ هاوبەشی کردن بەشێوەی فەرمی.

ڕوونیشیکردەوە ئاگادارییەکە تایبەتە بە هاوبەشەکانی هەریەک لە پڕۆژە نیشتەجێبووەکانی بەرزاییەکانی سلێمانی، بەرزاییەکانی قەیوان، پاشاستی و قەیوان ستی.

کارەبای سلێمانی ڕاشیگەیاند هەر هاوبەشێك تا 10ی ئەم مانگە سەردانیان نەکات، ئەوا لەو ڕۆژە بەدواوە بەپێوەری زیرەک کارەباکەیان دەکوژێنرێتەوە.

شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆلێكی گەرما بەڕێوەیە و پلەی گەرما دەگاتە ٥٠
پێشت شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆلێكی گەرما بەڕێوەیە و پلەی گەرما دەگاتە ٥٠
بانکی ناوەندی دۆلاری نەختی کەمکردەوە و نرخەکەی لە بازاڕدا بەرزبووەوە
دواتر بانکی ناوەندی دۆلاری نەختی کەمکردەوە و نرخەکەی لە بازاڕدا بەرزبووەوە
ەیوەندیدار