پارەی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاریكرا



لە هەریەكە لە پارێزگای هەولێر و دهۆك نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی حوزەیران (6) دیاری كرا، كە لە 9 تا 12 هەزار دینارە.

ئه‌ندازیار قاره‌مان مه‌ولود، لێپرسراوی لیژنه‌ی مۆ‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاندووە، تێكڕا مۆ‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ مانگی‌ ڕابردوودا 275 كاتژمێر كاره‌بایان داوه‌ بە هاووڵاتیان.

ڕاشیگەیاندووە، “نرخی‌ ئه‌مپێری‌ كاره‌بای‌ مۆ‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانی هه‌ولێر بۆ مانگی 6ی ڕابردوو، كه‌مترینی 9 هه‌زار و 750 دیناره‌ و زۆرترینیشی 12 هه‌زار دیناره‌”.

لای خۆشیەوە، كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكانی پارێزگای دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی حوزەیران دیاری كراوە، كە بۆ هەر ئەمپێرێك بڕی 10 هەزار و 750 دینار دەبێت.

قوباد تاڵەبانی :یەکێتی پێگەیەکی گەورەی هەیە، خۆمان ڕێکدەخەینەوە
پێشت قوباد تاڵەبانی :یەکێتی پێگەیەکی گەورەی هەیە، خۆمان ڕێکدەخەینەوە
ئینتەر میامی مووچەکەی مێسی ڕاگەیاند
دواتر ئینتەر میامی مووچەکەی مێسی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار