ئینتەر میامی مووچەکەی مێسی ڕاگەیاند



خۆرخی ماس، خاوەنی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی، ئەو مووچەیەی ئاشکرا کرد کە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی کە ئەم هاوینە پەیوەندی بە ڕیزەکانی یانەکەیانەوە کرد، وەریدەگرێت.

 

ماس لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئیلپای ئیسپانی وتی: ئەو مووچەیەی مێسی وەریدەگرێت، ساڵانە لە نێوان ٥٠ بۆ ٦٠ ملیۆن یۆرۆدایە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، (لیۆ) دوای خانەنشینبوونی پشکی لە خاوەندارێتی یانەکەدا دەبێت، داهاتی دیکەش لە پلاتفۆرمی ئەپڵ تیڤی و فرۆشتنی درێسەکانی ئەدیداس وەردەگرێت.

 

ئەو ملیاردێرە کوبی یە، ئاشکرایکرد؛ هەوڵەکان بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ مێسی لە ساڵی ٢٠١٩ دەستیپێکردووە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، یاریکردن بۆ (لیۆ) لە میامی گونجاوە، جونکە نزیکە لە کەشوهەوای زێدی خۆی لە ڕۆزاریۆ، هەروەها بازاڕێکی دارایی کراوە بوونی هەیە، کە تێیدا هیچ بوارێک نییە بۆ سنووردارکردنی باجی حکومەت.

 

خۆرخی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: مێسی دەتوانێت خولی ئەمریکی بکاتە یەکێک لە گەورەترین پاڵەوانێتییەکانی جیهان، هاتنی بۆ ئێرە هاوشێوەی دوو ڕووداوە گەورەکەی مێژووی ئەمریکایە، کە پێلێ ڕوودەکاتە نیویۆرک کۆسمۆس، و بێکهام پەیوەندی بە لۆس ئەنجلۆسەوە دەکات.

 

خاوەنی یانەکە ئاشکرایکردووە، ئینتەر میامی لە پرۆسەی گرێبەستکردندایە لەگەڵ دوو یان سێ یاریزانی دیار جگە لە سێرجیۆ بوسکێتس و ڕاگەیاندنی فەرمی سەرجەم ئەو گرێبەستانەش پێش ١٥ی تەمموزی ئەمساڵ ئەنجام دەدرێن.

پارەی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاریكرا
پێشت پارەی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاریكرا
پیپ، بەدوای ئامانجێکی گەورەوەیە
دواتر پیپ، بەدوای ئامانجێکی گەورەوەیە
ەیوەندیدار