قوباد تاڵەبانی :یەکێتی پێگەیەکی گەورەی هەیە، خۆمان ڕێکدەخەینەوە



قوباد تاڵەبانی، لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی رایگەیاند؛ یەکێتی پێگەیەکی گەورەی هەیە، بۆیە هەمیشە چاوەڕوانی باشتری لێ دەکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان رێک دەخەینەوە

ئەمڕۆ ٢ی تەمووزی ٢٠٢٣،  لەشارى سلێمانی قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی حزبەکەی کرد و ، سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن ئامادەی بوو، قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتە سیاسییەکان و دۆخی ناوخۆی یەکێتی بۆ ئامادەبووان روون کردەوە.

قوباد تاڵەبانی باسی دۆخی ناوخۆی یەکێتی کرد و ڕایگەیاند؛ گۆڕانکاری دەکەین لە شێوازی کارکردن بە جۆرێک کە لەگەڵ ئەم دۆخەی ئێستادا گونجاو بێت و بۆ ئەو مەبەستەش پێویستیمان بە هەوڵ و هیمەتی هەموولایەکە، لەوبارەیەوە وتی؛ مەکتەبی رێکخستن دڵی حیزبە و کاریگەری گەورەی لەسەر ئۆرگانەکان و لەسەر جێبەجێ کردنی سیاسەت و بەرنامەی کاری حیزب هەیە.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا یەکێتی سیاسەت و پرەنسیپەکانی نەگۆڕاوە و هەموو کات لەگەڵ عەدالەتی دارایی و پەیوەندییەکی تەندروست بووە لەگەڵ بەغدا و داڕێژەری فیدرالییەتە لە عێراق و بنیاتنەر و پارێزەری قەوارەی هەرێم و دەستکەوتەکانییەتی،

لەبارەی هەڵبژاردنەوە سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال وتی؛ لەگەڵ ئەوەدا نەبووین هەڵبژاردن دوابکەوێت و ئێستاش ئامادەکاریی تەواومان کردووە و دەبێت هەڵبژاردن بکرێت، ئێمە لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و دادپەروەرانەداین و مافی هەموو پێکهاتەکانیش پارێزراو بێت.

لەبارەی پەیوەندییەکانی یەکێتی لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکان، قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند: ئێمە لەگەڵ یەکڕیزی و تەبایی ناوخۆییداین و هەموو کات وتوومانە دەبێت پەیوەندی زۆر باشمان لەگەڵ لایەنەکان هەبێت، بەڵام ئەوە بەو مانایە نایەت کە سیاسەتی حزبەکان وەک یەک بێت، هەموو حیزبێک سیاسەتی خۆی هەیە و کار لەسەر جێبەجێ کردنی دەکات، یەکێتیش سیاسەتی تایبەتی خۆی هەیە و لەڕێی ئۆرگان و کادرەکانییەوە کار لەسەر جێبەجێ کردنی دەکات.

هێزی كۆماندۆ لەسەر تەقەكانی نزیك فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕوونكردنەوە دەدات
پێشت هێزی كۆماندۆ لەسەر تەقەكانی نزیك فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕوونكردنەوە دەدات
پارەی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاریكرا
دواتر پارەی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاریكرا
ەیوەندیدار