حكومەتی عێراق بڕیاریدا غازی ماڵان بۆ هاووڵاتیانی هەرێم بنێرێت



دوابەدوای هێرشە درۆنییەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر و ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی غاز، وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاریدا ڕۆژانە غازی ماڵان بۆ هاووڵاتیانی هەرێم دابین بكات.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر داوای ئەوان، حکومەتی فیدڕاڵ ڕەزامەندیی لەسەر ناردنی ڕۆژانە 620 تۆن گازی ماڵان بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی، تا ئەو کاتەی کێڵگەی کۆرمۆر دەست بە بەرهەمهێنانی گاز دەکاتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، گازەکە لە هەردوو کۆگای تاجی و ناسرییە دابین دەکرێت.

بەپێی نووسراوەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق، كە ئەمڕۆ 30ی نیسان بە واژۆی د.عیزەت سابیر، بریكاری وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری غازی لەسەرە، ڕەزامەندی لەسەر نووسراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم دەربڕی، كە داوای دابین كردنی غازی كردووە بۆ هاووڵاتیانی هەرێم بەهۆی ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر.

بەپێی نووسراوەكە، بڕی 300 تەن بۆ شاری هەولێر و بڕی 260 تەن بۆ سلێمانی و بڕی 160 تەن بۆ دهۆك دیاری كراوە.

حكومەتی هەرێم ڕۆژێك پشووی ڕاگەیاند
پێشت حكومەتی هەرێم ڕۆژێك پشووی ڕاگەیاند
مەسرور بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبوونەوە
دواتر مەسرور بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبوونەوە
ەیوەندیدار