ڤیدیۆ؛ کەڵەشێرەکانی ئەندەنووسیا پێدەکەنن



ئایەم کاتاوا، یان کەڵەشێری پێکەنیناوی، جۆرە کەڵەشیرێکە لە ئەندەنووسیا دەنگێکی سەیرو سەرنجڕاکێشی هەیە و قوقەکەی وەک ئەوەیە مرۆڤ پێ بکەنێت.

 

شارەزایانی بواری پەلەوەر دەڵێن؛ پێدەچێت دەنگی قوقەی ئەم کەڵەشێرانە لاسایی کردنەوەی پێکەنینی مرۆڤ بێت ئەمەش وایکردووە نەک تەنها لە ئەندەنووسیاى زێدی خۆیان، بەڵکو بەم هۆکارە لە هەموو جیهاندا بەناوبانگ و نامۆ بن.


بەپێی پێشبینییەکان توخماتی ئەم کەڵەشێرە لانیکەم ٣٥٠ ساڵە بوونی هەیە.

 

ئەم جۆرە کەڵەشێرە لە ئەندەنووسیا زۆر بەناوبانگە و پێشبڕکێی گەورەی پێ ئەنجامدەدرێت بەجۆرێک، باشترینیان دەبێتە براوە کە بتوانێت بە باشترین شێوە لاسایی پێکەنینی مرۆڤ بکاتەوە.

زیندانییە هەڵاتووەکە دوای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاسایش دەستگیرکرا
پێشت زیندانییە هەڵاتووەکە دوای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاسایش دەستگیرکرا
نزیكەی 144 هەزار گەشتیار لە هەولێر بوون
دواتر نزیكەی 144 هەزار گەشتیار لە هەولێر بوون
پەیوەندیدار