زیندانییە هەڵاتووەکە دوای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاسایش دەستگیرکرا



زیندانییە هەڵاتووەکەی خانەقین دوای ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی، بە برینداری دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش بەهاوکاری ئاسایشی سلێمانی، تۆمەتبارێکی هەڵهاتووی بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەستگیرکرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “دوای ئەوەی هێزە ئەمنەیەکانی شاری خانەقین زانیاریان پێداین لەسەر هەڵهاتنی تۆمەتبارێک بەناوی (ح،خ،م) لە زیندانی پۆلیسی خانەقین، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، هێزەکانی ئاسایش دوای بەدەستخستنی زانیاری وورد و بەدواداچوون توانرا بە کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار دەستنیشان بکرێت”.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە دوای ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش توانرا بە برینداری دەستگیربکرێت.

دەزگای ئاسایش ڕوونیشیکردەوە، ئێستا تۆمەتبار لەسەر فەرمانی دادوەر ڕاگیراوە و پاش تەواوبونی ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێتەوە.

 

لە پێناو نەسر “ڕاهێنەرە نوێیەکەی ڕۆناڵدۆ” یانەکەی بەجێدەهێڵێت
پێشت لە پێناو نەسر “ڕاهێنەرە نوێیەکەی ڕۆناڵدۆ” یانەکەی بەجێدەهێڵێت
ڤیدیۆ؛ کەڵەشێرەکانی ئەندەنووسیا پێدەکەنن
دواتر ڤیدیۆ؛ کەڵەشێرەکانی ئەندەنووسیا پێدەکەنن
ەیوەندیدار