سەدان دۆنم لە شارباژێڕ سووتا



بە هۆکارێکی نادیار لە ناوچەی شارباژێڕ کەوتەوە و بە هۆیەوە سەدان دۆنم سووتا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و پاراستنی ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێکی فراوان لە سنوری گوندی ( دۆڵ بێشك )ی شارباژێڕ کەوتەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە بە ئامانجی کوژاندنەوەی ئاگرەکە مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت و بنکەی گاپێڵۆن گەیشتنە شوێنی دیاریکراو ، دوای هەوڵ و ماندووبونێکی زۆر کە ماوەی ٢٤ کاتژمێری خایاند بە هاوکاری بەرگری شارستانی ماوەت و خەڵکی گوندی دۆڵ بێشك توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن .

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بە هۆی ئاگرەکەوە ٤٥٠ دۆنم لە پوش و پاوان دارستان و٢٠ دۆنم ڕەز و باخی هاووڵاتیان سووتا.

 

جوتیارانی سەیدسادق گردبوونەوە
پێشت جوتیارانی سەیدسادق گردبوونەوە
سی ئای ئەی، خەریکی هەڵسەنگاندنی شەڕی ئۆکراینە
دواتر سی ئای ئەی، خەریکی هەڵسەنگاندنی شەڕی ئۆکراینە
ەیوەندیدار