سی ئای ئەی، خەریکی هەڵسەنگاندنی شەڕی ئۆکراینە



ویلیام بێرنز، بەڕێوەبەری سی ئای ئەی، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند؛ شەڕی ڕووسیا لە ئۆکراین کاریگەری “وێرانکەر”ی لەسەر ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا هەبووە.

 

بێرنز لە لێدوانێکیدا لە دامەزراوەی دیچلی لە بەریتانیا وتی، “داگیرکارییەکانی پوتین بۆ سەر ئۆکراین بەپەلەترین و توندترین تەحەدای جیۆپۆلەتیکییە بۆ جیهانی ئەمڕۆ”.

 

ئەم وتانەی بەڕێوەبەری سی ئای ئەی، دوای هەفتەیەک هات یاخیبوونێکی شکستخواردووی سەرۆکی گروپی ڤاگنەر یەڤگنی پریگۆژین هات، کە دژی سەرکردایەتی سەربازیی ڕووسیا ئەنجامیدا.

 

بێرنز شەڕی ئۆکراینی بە “شکستێکی ستراتیژی” بۆ مۆسکۆ ناوبرد و لاوازییەکانی سوپای ئاشکرا کرد، ڕاشیگەیاند؛ ئەم شەڕە زیانی بە ئابوورییەکەی گەیاند و ناتۆی گەورەتر و بەهێزتر کرد.

 

ناوبراو ڕاشیگەیاند؛ ناڕازیبوونی ناوخۆیی بەرامبەر جەنگی ئۆکراین، کاریگەریی دەبێت زۆر بوونی ڕا جیایی و ناکۆکی لە سەرکردایەتی ڕووسیادا.

سەدان دۆنم لە شارباژێڕ سووتا
پێشت سەدان دۆنم لە شارباژێڕ سووتا
حاجییەکی دیکەی کورد کۆچی دوایی کرد
دواتر حاجییەکی دیکەی کورد کۆچی دوایی کرد
ەیوەندیدار