جوتیارانی سەیدسادق گردبوونەوە



جوتیارانی سەیدسادق گردبوونەتەوە، داوای قیرتاوکردنی شەقامی سەیدسادق هەڵەبجە و قەرەبووکردنەوەیان دەکەن.

ئەمڕۆ بەشێک لە جوتیارانی سەیدسادق ڕێگای سەرەکی هەڵەبجە- سلێمانی داخستووە، داوادەکەن ڕێگای سەرەکی سەیدسادق هەڵەبجە قیرتاوبکرێت.

بەپێی وتەی ئەو جوتیارانە، بەهۆی قیرتاونەکردنی ئەو ڕێگایە زیانیان کردووە، بەروبوومەکانیان خراپ بوون.

یەکێکی دیکە لە داواکارییەکانیان، قەرەبووکردنەوەی ١١٧ جوتیارە، کە زەویەکانیان بەر ئەو جووت سایدە کەوتووە.

ئەو شەقامە جووت سایدە درێژیەکەی دوو کیلۆمەتر و ١٦٨مەترە، ماوەی سێ ساڵە هێشتا قیرنەکراوە، گوژمەی تەرخانکراو بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە ٧٠٠ ملیۆن دینارە، کە بەهۆیەوە کێشە بۆ ١١ گوندی سنوری سەیدسادق دروستبووە.

ڕەزا محەمەد، قائیمقامی سەیدسادق چووە ناو خۆپیشاندەران لە هەوڵدایە بە پێکهێنانی لیژنەیەک کێشەکە چارەسەربکات، بەڵام جوتیاران داوادەکەن لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا کێشەکەیان بۆ چارەسەرببێت و قەرەبووەکانیان وەربگرنەوە.

 

١١١ پەرلەمانتارەکەی کوردستان خانەنشین دەکرێن
پێشت ١١١ پەرلەمانتارەکەی کوردستان خانەنشین دەکرێن
سەدان دۆنم لە شارباژێڕ سووتا
دواتر سەدان دۆنم لە شارباژێڕ سووتا
ەیوەندیدار