سێمێل.. لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا شەش کەس بوونە قوربانی



لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا لە گوندێکی قەزای سێمێل کەسک کوژرا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.

ھێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک راگەیاندووە، بەهۆی دروستبوونی شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا لە گوندی خەراپ دێمی سەر بە ناحیەی باتێل لە سنووری قەزای سێمێل کەسێک کوژراوە و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.

هێمن سلێمان ئاماژەی بەوەشکردووە کە شەڕەکە بەدار و بەرد و بۆکس بووە و ئەو کەسەی کوژراوە بە چەقۆ کوژراوە.

راشیگەیاندووە، ئەو کەسەی کوژراوە خێزاندارە و تەمەنی ٤٣ساڵە و شەڕەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵاتی کۆن بوە و بکوژ و کوژراو و ئاموزای یەکترن و تاوانبار هەڵاتوە و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.

یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان بانگەوازێک ئاڕاستەی سەرجەم لایەنەکان دەکات
پێشت یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان بانگەوازێک ئاڕاستەی سەرجەم لایەنەکان دەکات
مامۆستایانی وانەبێژ هۆشداری دەدەنە حکومەت
دواتر مامۆستایانی وانەبێژ هۆشداری دەدەنە حکومەت
ەیوەندیدار