مامۆستایانی وانەبێژ هۆشداری دەدەنە حکومەت



نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژان لەهەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەبێت حکومەت دەست بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بکات، چونکە ئێستا بەغدا پارە دەنێرێت و هیج ئاستەنگێک نەماوە بۆیە ئەگەر بەدەم داواکارییەکەمانەوە نەیات هەڵوێستی توندمان دەبێت پێش دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندنی ساڵی نوێ.

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی:”هەرێمی کوردستان مانگانە لە بەغداوە نزیکەی ترلیۆنێک و ٤٠٠ ملیار دینار بۆ دێت، هەرێم نیوەی داهاتی ناوخۆی بۆ دەمێنێتەوە کە بڕەکەی ٢٥٠ ملیار دینارە و مانگانەش هاوپەیمانان ٣٢ ملیار دیناری بۆ دەخەنە سەر حیساب بۆ مووچەی پێشمەرگە ، موچەی دوو لیوای پێشمەرگەش ڕاستەخۆ دەخرێتە سەر بەغدا”.

لەبەشێکی تری نووسینەکەیدا دەڵێت:”هەرێم مانگانە زیاتر لە ٤٥٠ملیار دیناری بۆ دەمێنێتەوە، بۆ دامەزراندنی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ پێویستی بە ٧ ملیار دینارە، بۆیە لە ئێستادا کێشەی دارایی لە هەرێمی کوردستان نەماوە ، پێویستە حکومەتی هەرێم بەدەم داواکاری مامۆستایانی وانەبێژ بێت کە دامەزراندن و بوون بەهەمیشەییە ، ئەگەر نا هەڵویستی توندمان دەبێت ناڕەزایی دەردەبڕین پێش دەستپێکردنی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤”.

ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە مامۆستایانی وانەبێژ داوای دامەزراندن دەکەن بەڵام بەهۆی ئەو قەیرانانەی کەهەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، هیچ جۆرە دامەزراندنێک نییە بۆ وانەبێژان و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان.

سێمێل.. لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا شەش کەس بوونە قوربانی
پێشت سێمێل.. لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا شەش کەس بوونە قوربانی
سبەینێ دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە بەڵام مووچە نادرێت
دواتر سبەینێ دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە بەڵام مووچە نادرێت
ەیوەندیدار