بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە



دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی زۆری نەخایاند و جارێكی دیكە ڕووی لە بەرزبوونەوە كردەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، چەند ڕۆژێك بوو بەهای دۆلار ڕووی لە دابەزین كردبوو، بەڵام جارێكی دیكە بەهاكەی ڕووی لە بەرزبوونەوە كردۆتەوە و جۆرێك لە ناجێگیری لە بازاڕی دراو دروست كردووە.

ڕاشیگەیاند، بەهای دۆلار تاوەكو خوار 145 هەزار دینار دابەزی، بەڵام ئێستا بەهای 100 دۆلار بەرزبۆتەوە بۆ 146 هەزار دینار.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاندووە، كە ئامانجی بانكی ناوەندی ئەوەیە بەهای 100 دۆلار لەخوار 150 هەزار دینار و سەرووی 140 هەزار دینارەوەبێت، بۆیە پێناچێت لەم هەلومەرجەی ئێستادا بەهای 100 دۆلار دابەزێت بۆ 135 هەزار دینار.

 

“تا بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێنەکرێت، مووچە نایەت”
پێشت “تا بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێنەکرێت، مووچە نایەت”
ئاری هەرسین: مام جەلال موڵکی هەموو کوردستانە
دواتر ئاری هەرسین: مام جەلال موڵکی هەموو کوردستانە
پەیوەندیدار