سبەینێ دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە بەڵام مووچە نادرێت



سبەینێ دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە، بەهۆی حساباتی نیوەی ساڵیشەوە دەرگای بانکەکان بەڕوی ئەو فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتیانە دادەخرێت کە بەر لەجەژن موچەی مانگی (ئایار/5)ی ئەمساڵیان وەرنەگرتوە.

لەڕاگەیەندراوێکدا بانکی تانجەرۆ بڵاویکردەوە، ئاگــاداری موچەخۆرانی بانکەکەمان دەکەینەوە، ڕۆژی یەکشەممە بەهۆی حیساباتی نیوەی ساڵ، دەرگای بانک ناکرێتەوە هیچ موچەیەک دابەشناکرێت.

بەر لەجەژنی قوربان و لەرۆژی 23ی (حوزەیران/6) وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی دابەشکردنی موچەی مانگی (ئایار/5)ی 34 وەزارەت و دامودەزگا و خانەنشینانی ڕاگەیاند کە لەماوەی چوار رۆژدا موچەکانیان پێدەدرێت.

بەهۆی دروستبونی لۆد و قەرەباڵغی زۆر لەسەر گەنجینە و بانکەکان، بەشێک لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتی وەزارەتەکان نەیانتوانی بەر لەجەژن موچە وەربگرن و دابەشکردنی موچەکانیان کەوتە دوای جەژن.

مامۆستایانی وانەبێژ هۆشداری دەدەنە حکومەت
پێشت مامۆستایانی وانەبێژ هۆشداری دەدەنە حکومەت
لەشاری هەولێر قورئانی پیرۆز دابەشکرا
دواتر لەشاری هەولێر قورئانی پیرۆز دابەشکرا
ەیوەندیدار