جۆرێكی باشی برنج بۆ بەشەخۆراك گەیشت



ئەمڕۆ سێ شەممە، وەزارەتی بازرگانی عێراق گەیشتنی کەشتییەکی پڕ لە برنجی ڕاگەیاند، كە 420 هەزار تۆن برنجی تایلەندی بۆ سەبەتەی خۆراک هەڵگرتووە.

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە “کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی خۆراکی هاتنی کەشتیی (PVT Dimon)ی ڕاگەیاند، کە بڕی (42) هەزار تۆن برنجی تێدا بارکراوە”.

لما هاشم ئەلموسەوی، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی خۆراك ڕایگەیاند، “کەشتییەکە گەیشتۆتە بەندەری ئوم قەسر، کە پڕ کراوە لە برنج، کە بڕیارە لەناو سەبەتەی خۆراکدا دابەش بکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “تیمێک لە پشکنەرانی تاقیگەیی لە بەشی کۆنتڕۆڵکردنی کوالێتی کۆمپانیاکە پشکنینی سەرەتاییان بۆ نمونەکانی برنج ئەنجامداوە و دواتر ڕەوانەی تاقیگەی بەشی کۆنتڕۆڵکردنی کوالێتی ناوەندی کۆمپانیاکە لە بەغداد بۆ تەواوکردنی بەشەکانی دیکەی پشکنینەکان بۆ ئەوەی شیاوییەکەی بۆ دەربکەوێت”.

ڕوونیشیکردەوە، دوای دەرکەوتنی ئەنجامی پشکنینی تاقیگەیی، ستافی کۆمپانیاکە دەست بە دابەشكردنی دەكەن بەسەر پارێزگاكاندا.

دەنگۆی گیانلەدەستدانی گەنجترین حاجی كورد لە عەرەفە ڕەتدەكرێتەوە
پێشت دەنگۆی گیانلەدەستدانی گەنجترین حاجی كورد لە عەرەفە ڕەتدەكرێتەوە
قائیمقامی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە
دواتر قائیمقامی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە
ەیوەندیدار