دەنگۆی گیانلەدەستدانی گەنجترین حاجی كورد لە عەرەفە ڕەتدەكرێتەوە



لە بەشێك لە پەیجەکانی سۆشیال میدیا، هەواڵی كۆچی دوایی حاجیە تەمەن 17 ساڵانەکەی شاری سلێمانی بڵاوکراوەتەوە، گوایە ئەمڕۆ لە کاتی چونیدا بۆ كێوی عەرەفە گیانی لەدەستداوە.

كۆمپانیای پاڕەزان بۆ حەج و عومرە لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “کاکە لاڤەند گەشتی حەجی کردووە لەگەڵ ئێمەدایە و سوپاس بۆ خوا زۆر باشە”.

ڕاشیگەیاندووە، “ئەو هەواڵە دوورە لەڕاستییەوە کەدەڵێن وەفاتی کردووە، بەداخەوە بۆ ئەو پەیجانەی تەنها لەبەر لایک و کۆمێنت هەواڵی درۆ بڵاو دەکەنەوە”.

لاڤەند عەبدولواحید، تەمەنی ١٧ ساڵە و دانیشتووی شاری سلێمانییە و لەگەڵ خانەوادەکەی بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج چۆتە سعودیە و بە بچووکترین حاجی عێراقی دادەنرێت.

گۆڕانكاری لە كەشوهەوای ڕۆژانی جەژن ڕوودەدات
پێشت گۆڕانكاری لە كەشوهەوای ڕۆژانی جەژن ڕوودەدات
جۆرێكی باشی برنج بۆ بەشەخۆراك گەیشت
دواتر جۆرێكی باشی برنج بۆ بەشەخۆراك گەیشت
ەیوەندیدار