ڕاهێنەری ئەرجەنتین: دەبێت پشتی خۆمان بشكێنین بۆ بردنەوە لە ئوسترالیا



خەڵك-
لیۆنێل سكالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕایدەگەیەنێت، پشتی خۆیان دەشكێنن بۆ بردنەوە لە هەڵبژاردەی ئوسترالیا لە قۆناغی 16ی مۆندیالی قەتەر 2022.

لە چوار شەممەی ڕابردوودا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە پۆڵەندای بردەوە و سەركەوت بۆ قۆناغی 16، بڕیاریشە ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ ئوسترالیا یاریی بكات، سكالۆنیش لەبارەی كەمی ماوەی حەسانەوەی یاریزانەكانی، خشتەی یارییەكانی بە شێتانە وەسفكرد.

سكالۆنی و ڕۆدیریگۆ دی پۆڵ یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئەرجەنتین بە ڕۆژنامەوانانیان ڕاگەیاند، تیپەكەیان لە دوای یارییەكەی پۆڵەندا ڕاهێنانی نەكردووە، لەبری ئەوە كاتی بۆ حەسانەوە و چاكبوونەوەی لە پێكان لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا تەرخان كرد.

سەبارەت بە یارییەكەی ئەمڕۆش، سكالۆنی دەڵێت:”پشتی خۆمان دەشكێنین بۆ بەردەوامبوون لە كێبڕكێ‌، مەودای قورسی جامی جیهانی دەزانیین. ئەمە تۆپی پێیە. دوێنێ‌ چوونەدەرەوەی ئەڵمانیا و بەلجیكامان بینی لە قۆناغی گروپەكان، بەڵام ئەمە سوپرایز نەبوو. كاتێك دەڵێیت هەڵبژاردە گەورەكان شیاوی مانەوەن لە قۆناغی داهاتوو.. مەرج نییە ڕووبدات”.

 

عێراق، قەرز لە سەر قەرز دەیداتە هاووڵاتیانی و هەرێمیش قەرزی سەر هاووڵاتیانی وەردەگرێتەوە
پێشت عێراق، قەرز لە سەر قەرز دەیداتە هاووڵاتیانی و هەرێمیش قەرزی سەر هاووڵاتیانی وەردەگرێتەوە
تەم شارەكان دادەپۆشێت و هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت
دواتر تەم شارەكان دادەپۆشێت و هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت
ەیوەندیدار