تەم شارەكان دادەپۆشێت و هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت



بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی چەند ڕۆژێك ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە و زیادبوونی ڕادەی شێ‌، تەم بەشێكی زۆری شارەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و ئاستی بینین كەم بۆتەوە و هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت خێرایی كەم بكەنەوە و گڵۆپی تەم دابگیرسێنن.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمانی ھەرێم بە زۆری نیمچە ھەور ئەبێت و پلەكانی گەرما ٢ تا ٣ پلە بەراورد بە دوێنی هەینی نزمتردەبێتەوە و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت ١٠ بۆ ١٥ كم/س لەئاڕاستەی باكووری ڕۆژھەڵاتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەری دروستبوونی تەم و مژی چر ئەبێت لە زۆربەی ناوچەكان.

لای خۆشیەوە، شاڵاو هیدایەت شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، تەم بەشێكی زۆری ناوچەكانی گرتۆتەوە و لە كاتەكانی ئێوارەشدا ئەگەری دروست بوونەوەی تەم و مژ هەیە، بۆیە پێویستە شۆفێران بە وریاییەوە شۆفێری بكەن.

بەپێی ڕێنماییەكانی هاتووچۆ، پێویستە شۆفێران لەكاتی دروست بوونی تەمدا، بەهۆی كەم بوونەوەی ئاستی بینین بە وریاییەوە شۆفێری بكەن و خێراییەكانیان كەم بكەنەوە و لەهەمان كاتدا گڵۆپی تەم و سەكنەكان هەڵبكەن.

ڕاهێنەری ئەرجەنتین: دەبێت پشتی خۆمان بشكێنین بۆ بردنەوە لە ئوسترالیا
پێشت ڕاهێنەری ئەرجەنتین: دەبێت پشتی خۆمان بشكێنین بۆ بردنەوە لە ئوسترالیا
سوید سەركردەیەكی پەكەكە ڕادەستی توركیا دەكات
دواتر سوید سەركردەیەكی پەكەكە ڕادەستی توركیا دەكات
ەیوەندیدار