وەزیری تەندروستی ئاماری نوێی پەتا مەترسیدارەکە ئاشکرا دەکات



وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ٢٣ حاڵەتی گومانلێکراوی تووشبوو بە پەتای تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە و پێنجیان کە یەکێکیان ژنە، گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند تا ئێستا ٢٣ حاڵەت بە گومانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە، کە ١١یان دڵنیابوونەتەوە لەوەی تووشبووی نەخۆشییەکەیە.

ڕوونیشیکردەوە، پێنج لە تووشبووەکان کە یەکێکیان ژنە، بە هۆی تای خوێنبەربوون گیانیان لەدەستداوە.

وەزیری تەندروستی ڕاشیگەیاند، مەترسیداریی نەخۆشییەکە لەوەدایە کە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ و لە مرۆڤیشەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و ڕێژەی مردن تێیدا دەگاتە ٪٥٠-٦٠٪.

سامان بەرزنجی، ئەوەشیخستەڕوو کە تووشبووی نەخۆشییەکە لە ماوەی ٣-٦ ڕۆژدا نیشانەکانی تێدا دەردەکەوێت و ئەگەر هەیە نەخۆش تووشی خوێنبەربوون بێت.

ڕاشیگەیاند، تا دوێنێ یەکشەممە، ٨٦٥ حاڵەتی گومانلێکراو لە عێراق بە گشتی تۆمارکراوە کە ٢٦٥یان دڵنیابوونەتەوە لەوەی تووشبووی نەخۆشییەکەن و لەو ژمارەیەش ٦٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەهای دۆلار و نرخی ئەمڕۆی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم چەندە؟
پێشت بەهای دۆلار و نرخی ئەمڕۆی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم چەندە؟
جێبەجێکردنی یاسای بودجە دەستیپێکرد
دواتر جێبەجێکردنی یاسای بودجە دەستیپێکرد
ەیوەندیدار