تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە ٢٠ ملیۆن دیناری دزیبوو دواتر ئۆتۆمبێلی پێکڕیوە



پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە بڕی ٢٠ ملیۆن دیناری دزیوە و دواتر ئۆتۆمبێلی پێکڕیوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە دزی لەماڵەكەی كراوەو بڕی ٢٠ ملیۆن و ٧٥ هەزار دیناری لێدزراوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی تاسڵوجەوە دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێك كە بەووتەی تۆمەتبار بە پارەی دزیكردنەكە كڕیویەتی .

پۆلیس دەشڵێت:” ئێستا تۆمەتبار (س،أ،م لەدایكبووی 1988 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا”.

قوباد تاڵەبانی: داهاتویەکی مەترسیدار چاوەڕێی نەوەکانی داهاتوو دەکات
پێشت قوباد تاڵەبانی: داهاتویەکی مەترسیدار چاوەڕێی نەوەکانی داهاتوو دەکات
ئه‌و یاسایانه‌ى خۆزگه‌ ده‌خوازیت له‌ وڵاتى تۆش هه‌بێت
دواتر ئه‌و یاسایانه‌ى خۆزگه‌ ده‌خوازیت له‌ وڵاتى تۆش هه‌بێت
ەیوەندیدار