قوباد تاڵەبانی: داهاتویەکی مەترسیدار چاوەڕێی نەوەکانی داهاتوو دەکات



جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومڕانییەک بەرامبەر بەنەوەکانی داهاتوو بەرپرسیار نەبێت، بەرامبەر بەژیانی ئەو نەوەیەش بەرپرسیار نییە کە حوکمی دەکات.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆبونەوەی لەگەڵ کۆمەڵێک لە پسپۆڕان و کەسانی ئاکادیمی لە بواری ژینگە، لەبارەی مەترسیەکانی پرسی ژینگە رایگەیاند، داهاتویەکی مەترسیدار چاوەڕێی نەوەکانی داهاتو دەکات، رەنگە ئەم نەوەیە دواین نەوەبێت بتوانێت پێش بە هەندێک لە کارەساتە ژینگەییەکان و لێکەوتە مەترسیدارەکانی بگرێت.

دەشڵێت:”وەک چۆن دایک و باوکێکی دڵسۆزهەموو شتێک دەکەن تا داهاتوو و ژیانێکی باش بۆ منداڵەکان و نەوەکانیان مسۆگەر بکەن، حکومڕانییەکی باشیش حکومڕانییەکە کە بیر لە ژیانی نەوەکانی داهاتوو بکاتەوە. حکومڕانییەک بەرامبەر بە نەوەکانی داهاتوو بەرپرسیار نەبێت، بەرامبەر بە ژیانی ئەو نەوەیەش بەرپرسیار نییە کە حوکمی دەکات. بە هەمان شێوە کۆمەڵگایەکیش کە بەرامبەر بە نەوەکانی داهاتوو بەرپرسیار نەبێت، کۆمەڵگایەکی تەندروست نییە”.

دەشڵێت:”لێکۆڵینەوە ژینگەییەکان پێمان دەڵێن داهاتوویەکی مەترسیدار چاوەڕێی نەوەکانی داهاتوو دەکات، رەنگە ئەم نەوەیە دواین نەوەبێت بتوانێت پێش بە هەندێک لە کارەساتە ژینگەییەکان و لێکەوتە مەترسیدارەکانی بگرێت، ئەم نەوەیە چ وەک حکومڕان و چ وەک کۆمەڵگا”.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر بۆیە لەم سەردەمەدا هیچ حکومڕانییەک حکومڕانییەکی باش نییە ئەگەر پاراستنی ژینگە ئەولەوییەتی ستراتیژی نەبێت،هیچ کۆمەڵگایەکیش کۆمەڵگایەکی زیندووی هۆشیاری بەرپرسیار نییە کە بەرامبەر بە ژینگەکەی هەستیار نەبێت.

ئەمڕۆ وەزارەتێك و خانەنشینان مووچە وەردەگرن
پێشت ئەمڕۆ وەزارەتێك و خانەنشینان مووچە وەردەگرن
تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە ٢٠ ملیۆن دیناری دزیبوو دواتر ئۆتۆمبێلی پێکڕیوە
دواتر تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە ٢٠ ملیۆن دیناری دزیبوو دواتر ئۆتۆمبێلی پێکڕیوە
ەیوەندیدار