ئه‌و یاسایانه‌ى خۆزگه‌ ده‌خوازیت له‌ وڵاتى تۆش هه‌بێت



وه‌ك كه‌سێك كه‌ له‌ كاتێكدا ده‌ژیت زانیارییه‌كان زۆر به‌ خێراى پێت ده‌گه‌ن , به‌رده‌وام هه‌واڵت له‌ هه‌موو جیهانه‌وه‌ پێده‌گات , زۆر ئاسانه‌ به‌ هۆى ئه‌م لێشاوى زانیاریانه‌وه‌ بێهیوا ببیت , بەڵام هه‌ندێك جار هه‌واڵى خۆشیش ده‌بیستین , وه‌ك نمونه‌ى یاسا نوێكان به‌مه‌به‌ستى هێنانه‌دى گۆڕانكارى ئه‌رێنى له‌ هه‌موو جیهانه‌وه‌ كه‌ زۆر جار ئاواته‌ خوازین كه‌ له‌ وڵاتى ئێمه‌شدا هه‌بێت ، ئه‌مه‌ى لێره‌دا باسى ده‌كه‌ین پێویسته‌ له‌ هه‌موو وڵاتێك ڕه‌چاو بكرێت ،

  1. لەپورتوگال دوای تەواو بوونی کار نابێت پەیوەندیت پێوەبکەن

یاسایە‌كی ئه‌م دواییانه‌ى پرتوگال واى كرد قه‌ده‌غه‌ بێت به‌ڕێوبه‌ره‌كان په‌یوه‌ندى بكه‌ن به‌ كارمه‌نده‌كانیانه‌وه‌ دواى كاتژمێرى كار، بۆ باشرتكردنى هاوسه‌نگى ژیانى كار ،پورتوگال یاسایه‌كى نوێى له‌ ساڵى 2021 دا دانا , كه‌ وایكرد به‌ڕێوبه‌ره‌كان نه‌توانن دواى كاتژمێره‌كانى كار په‌یوه‌ندى بكه‌ن به‌ كارمه‌نده‌كانیانه‌وه‌ ته‌نها له‌كاتى بوونى حاڵه‌تى فریاگوزاریدا نه‌بێت , خاوه‌نكاره‌كان ناتوانن ئیمه‌یل بنێرن بۆ كارمه‌نده‌كانیان یان په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكه‌ن بۆ كاروبارى بازرگانى ئەگەر کاتی کاری تەواو بوبێت .

2. دەبێت ئاشکرای بکەیت کە دەستکاری وێنەکەت کردووە

له‌ نه‌رویج ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ى كاریگه‌ریان هه‌یه‌ دان به‌وه‌دا بنێن كه‌ ئایا ئه‌وان وێنه‌كه‌یان چاك كردووه‌ یان نا، ئه‌م یاسایه‌ له‌ نه‌رویج به‌ مه‌به‌ستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كێشه‌كانى وێنه‌ى جه‌سته‌یه‌ كه‌له‌وانه‌یه‌ له‌ وێنه‌ى بێخه‌وش و وێنه‌كێشراوه‌كاندا سه‌رهه‌ڵبدات كه‌ كه‌سانى كاریگه‌ر و دیارى كۆمه‌ڵگا له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌اڵیه‌تییه‌كان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌ , یاسا نه‌روجیىیەکە وا لەوکەسانە دەکات شوێنكه‌وتوانیان ئاگادار بکەنەوە ئه‌گه‌ر وێنه‌كانیان چاك كردبێت.

 

  1. له‌ باسلى سویسرا پێویسته‌ هه‌موو بینا نوێكان سه‌ربانێكى سه‌وزیان هه‌بێت،

جێبه‌جێكردنى ئه‌م یاسایه‌ باسل ده‌كاته‌ یه‌كه‌م شوێنى جیهان بۆ  سه‌ربانه‌ سه‌وزه‌كان، باسل وەبەرهێنەران ناچار  دەکات له‌سه‌ر بینا تازه‌ دروستكراوه‌كانى سەوزایی بچێنن , وه‌ به‌م دواییانه‌ بینا نوێكراوه‌كانیش خراونه‌ته‌ ئه‌و ڕیزه‌وه‌ كه‌ یاساكه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ , زیادكردنى سه‌وزایى بۆ سه‌ربانه‌ ته‌خته‌كانى شاره‌كه‌ یارمه‌تى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى پیسى ده‌دات،

 

  1. له‌ وێڵز له‌گه‌ڵ هه‌ر له‌دایكبونێكى نوێدا له‌ نێو خێزاندا دوو دار ده‌چێنرێت،

ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ى حكومه‌تى وێڵز كه‌ به‌ چاندنى دوو دار یادى له‌دایكبونى هه‌موو منداڵێك ده‌كاته‌وه‌ , یه‌كێكیان ده‌بێت له‌ وێڵز بێت ئه‌وى تریان له‌ ناوچه‌یه‌كى جیاكراوه‌ى ئۆگه‌ندا بێت ، ئەم هەڵمەتەش بۆ بیرخستنەوەی ژینگەپارێزی و زیادکردنی ڕووبەری سەوزاییە لە جیهاندا

 

  1. له‌ ئیسپانیا عەلاگەی نایلۆن و پلاستیک بەکارنایەت

لەئیسپانیا تا کۆتایی ئەمساڵ هیچ عەلاگەیەکی پلاستیکی یان نایلۆن بۆ سه‌وزه‌ و میوه‌ نابێت به‌كار بهێنرێت ،ئه‌م یاسایه‌ له‌ ئیسپانیا ماوەی ٢ ساڵە چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە, ئه‌وه‌ش هانى به‌كارهێنه‌ران ده‌دات له‌ كاتى كڕینى سه‌وزه‌ و میوه‌ له‌ كۆگاكان یان بازاڕه‌كاندا ده‌فر و جانتاى به‌كارهێنانه‌وه‌ى خۆیان به‌كار بهێنن ،

 

6. بونى ته‌نیا یه‌ك به‌رازى گینى له‌ وڵاتى سویسرا نایاساییه‌

بونى ته‌نیا یه‌ك به‌رازى گینى له‌ وڵاتى سویسرا نایاساییه‌ به‌رازه‌ گینیه‌كان ئاژه‌ڵێكى كۆمەڵایه‌تین بۆیه‌ ده‌توانن زۆر به‌ ئاسانى بێزار بن بەته‌نیا , هه‌ربۆیه‌ له‌ سویسرا ڕێگه‌ت پێنادرێت به‌ ته‌نها یه‌كێك له‌م به‌رازه‌ گینیانه‌ به‌خێو بكه‌یت , ته‌نانه‌ت خزمه‌تگوزارییه‌ك هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانێت هاوبه‌شێكى نوێ دابین بکەیت بۆ به‌رازێكى ته‌نیاى گینى له‌ كاتێكدا ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵه‌كه‌ى پێشوى له‌ ده‌ستدابێت

  1. له‌ كالیفۆرنیا پاشماوەی میوە دەبەخشرێت

له‌ كالیفۆرنیا یاسایه‌ك هه‌یه‌ كه‌ پێویستى به‌ دوكانى میوه‌كانى هه‌یه‌ بۆ به‌خشینى پامشاوه‌ى هه‌موو ئه‌و خوارده‌مه‌نى و میوانه‌ى بۆ خواردن شیاون ، ئه‌م یاسا نوێیه‌ له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى 2022 دانرا , فرۆشیاره‌كان ئێستا ناچارن هه‌موو ئه‌و خواردنانه‌ى ده‌مێنێته‌وه‌ و بۆ خواردن شیاوه‌ ببه‌خشن به‌كه‌سانى پێویست , سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش كالیفۆرنیا هەوڵ دەدات بۆ درێژكردنه‌وه‌ى یاساكه‌ بۆ هۆتێل و ڕێستۆرانته‌كان له‌ داهاتودا

 

  1. ئه‌فه‌ریقاى باشور به‌خێوكردنى شێر به‌ دیلى قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكى گه‌وره‌یه‌ بۆ شێره‌كان وه‌ك له‌ ئه‌فه‌ریقاى باشور , له‌ ئێستادا شێر زیاتر دیلن وه‌ك له‌وه‌ى ئازاد بن , ئه‌وان چیرت بۆ ڕاوكردن په‌روه‌رده‌ نابن یان بۆ ئه‌وه‌ى گه‌شتیاران گرنگیان پێبده‌ن بۆیە لەو وڵاتە یاسایەک بۆ بەدیل گرتنی شێرەکان دانراو قەدەغەکرا،

 

  1. فه‌ره‌نسا گه‌شته‌ ناوخۆییه‌ كورته‌كانى قه‌ده‌غه‌ كرد

به‌ مه‌به‌ستى سه‌وزاى زیاتر بۆ گواستنه‌وه‌ ئه‌م یاسایه‌ ته‌نها بۆ گه‌شته‌ ئاسمانیه‌ كورته‌كان جێبه‌جێده‌كرێت ، كه‌ دەتوانیت هه‌مان ڕێگا  به‌شه‌مه‌نده‌فه‌ر ببڕیت له‌ دوو كاتژمێر و نیودا , زۆر جار شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان هه‌رزانترن و زۆر كه‌مرت له‌ فرۆكه‌كان ژینگه‌ پیس ده‌كه‌ن , بۆیه‌ قه‌ده‌غه‌كردنه‌کە پشتگرییه‌ بۆ ژینگه‌ و جیهان ،

 

  1. له‌هه‌ندێك ویلایەتى ئه‌مه‌ریكا جێهێشتنى سه‌گه‌كه‌ت له‌ كه‌ش وهه‌واى سارددا قه‌ده‌غه‌یه‌

پێنسلڤێنیا به‌م دواییانه‌ یاسایه‌كى گرته‌به‌ر كه‌ واى له‌ خاوه‌ن سه‌گه‌كان كرد , یاسایى نیه‌ ئاژه‌ڵه‌ ماڵییه‌كانیان له‌ كه‌ش و هه‌واى سارد یان گه‌رم بۆ ماوه‌ى زیاتر له‌ 30 خوله‌ك لەدەرەوە به‌جێبهێڵن , هه‌ندێك له‌ ویالیه‌تیه‌كانى ترى ئه‌مه‌ریكا وه‌ك ته‌كساس یاسایى هاوشێوه‌یان هه‌یه‌ كه‌ ئاماجنیان پاراستنى گیانی ئاژەلەکانیانە.

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە ٢٠ ملیۆن دیناری دزیبوو دواتر ئۆتۆمبێلی پێکڕیوە
پێشت تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە ٢٠ ملیۆن دیناری دزیبوو دواتر ئۆتۆمبێلی پێکڕیوە
ئێران دەستپێشخەرییەكی سیاسی بۆ دۆخی ئۆكراینا ڕادەگەیەنێت
دواتر ئێران دەستپێشخەرییەكی سیاسی بۆ دۆخی ئۆكراینا ڕادەگەیەنێت
پەیوەندیدار