سوودانی، بەرپرسێکی لەکارەکەی دوورخستەوە



سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی، کۆتایی بە ئەرکی محەمەد عانی ھێنا لە پۆستی بەڕێوەبردنی سندوقی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان.

 

لەمبارەیەوە وتەبێژی حکوومەتی عێراق، باسم عەوادی لە گەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوەکە لەچوارچێوەی رێوشوێنەکانی حکوومەت بۆ لێکۆڵینەوە لە گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردن لە وەبەرھێنان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بەھاووڵاتییان، سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی، کۆتایی بە ئەرکی محەمەد عانی ھێنا لە پۆستی بەڕێوەبردنی سندوقی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان.

 

راشیگەیاندووە کە سەعد فەیسەڵ ئەمین جبوری لەلایەن محەمەد شیاع سوودانی لە شوێنی محەمەد عانی لە پۆستی بەڕێوەبردنی سندوقی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان دانراوە.

 

جەختی لەوەشکردووەتەوە کە حکوومەت بەرنامەیەکی وردی ئامادەکردووە بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی کارگێڕی لە سندوقی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان، لەوانە دوورخستنەوەی ئەو فەرمانبەرانەی کە بوونەتە ھۆی بەفیڕۆدانی سامانی گشتی و جێبەجێ نەکردنی پرۆژە گرنگەکان لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان.

 

ئەوەشیخستووەتەڕوو کە حکوومەت پلانی ھەیە، ژمارەیەک پرۆژەی گرنگ لەو ناوچانەی کە بەھۆی کردە تیرۆریستییەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە جێبەجێ بکات کە دەبێتە مایەی ھاندانی ئاوارەکان بۆ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

 

سندوقی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان بەپێی ماددەی (٢٨) لە یاسای بوودجەی فیدراڵیی بۆ ساڵی ٢٠١٥ دامەزرا، ئەوەیش بە ئامانجی جێبەجێکردنی پرۆژەی دووبارە ئاودانکردنەوەی ژێرخانی ناوچە زیانلێکەوتووەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوازرییە سەرەکییەکان بە دانیشتوانی ئەو ناوچانە.

 

وەزارتی داد ڕۆژی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ئاشکرا کرد
پێشت وەزارتی داد ڕۆژی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ئاشکرا کرد
ئەردۆغان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات؟
دواتر ئەردۆغان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات؟
ەیوەندیدار