ئەردۆغان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات؟



ئەو زانیارییانە ناڕاست دەرچوون کە لە میدیای عێراقدا سەبارەت بە سەردانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکرابوونەوە.

چەند ڕۆژێکە ژمارەیەك ماڵپەڕی عێراقی دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا دێتە عێراق و لەو چوارچێوەیەشدا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بە پێی ئەو بانگەشانەی ماڵپەڕەکان بڵاویانکردبووەوە، دەبوو ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەردۆغان لە عێراق بووایە.

بەڵام سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراق ئەو زانیارییانەی ڕەتکردەوە و جەختیکردەوە کە هیچ پلانێکی لەو جۆرە لەئارادا نییە.

هاوکات ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی تورکیاش، کە خشتەی چالاکییەکانی ڕۆژانەی ئەردۆغان بڵاودەکاتەوە، هیچ شتێکی لەبارەی پلانی سەردانی سەرۆکی تورکیا بۆ عێراق بڵاونەکردووەتەوە.

سوودانی، بەرپرسێکی لەکارەکەی دوورخستەوە
پێشت سوودانی، بەرپرسێکی لەکارەکەی دوورخستەوە
٤٠٠ ملیار دیناری دیکە گەیشتە هەرێمی کوردستان
دواتر ٤٠٠ ملیار دیناری دیکە گەیشتە هەرێمی کوردستان
ەیوەندیدار