سەرۆکی شیشان گرووپی ڤاگنەر بە “ناپاک” ناو دەبات



سەرۆکی شیشان، رەمەزان قادیرۆڤ گرووپی ڤاگنەر کە هەوڵی یاخیبوونیان داوە لە دژی ئیدارەی ڕووسیا بە ناپاک تاوانبارکرد و پاڵپشتی خۆی بۆ ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا دووپاتکردەوە.

 

قادیرۆڤ لە پەیامێکیدا لە هەژماری خۆی لە تێلێگرام رووداوەکانی بە “لێدانی چەقۆ لە پشتی (ڕووسیا)” و “یاخیبوونێکی راستەقینەی سەربازیی” وەسفکرد.

 

سەرۆکی شیشان جەختی لەوە کردەوە کە خاوەنی فەرماندەیەکی باڵان کە لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردراوە و وتی: “پوتین لە گوتارە نیشتمانییەکەیدا رووداوەکانی بە ‘یاخیبوونی سەربازیی’ ناوبرد، بە تەواوەتی پاڵپشتی ناوەڕۆکی گوتارەکەی پوتین دەکەم”.

 

رەمەزان قادیرۆڤ ئاماژەی بەوە کرد کە دامەزرێنەری ڤاگنەر، یەڤگینی پریگۆجین “ناپاکە” و وتی: “ئەوەی روویداوە بەرهەڵەستییە لە دژی دەوڵەت و دەبێت هەموو کەس لە دژی ئەم بەرهەڵستییە لە چواردەوری سەرکردەی نیشتمان (پوتین) یەکبگرێت. یەکەکانی سەربە وەزارەتی بەرگریی و گاردی نیشتمانیی کە لە کۆماری شیشیان جێگیرکراون بەرەو ناوچەکە بەڕێکەوتن، لە پێناو پاراستنی یەکێتی و دەوڵەتی ڕووسیا هەموو کارێک دەکەین، دەبێت ئەو یاخیبوونە سەرکوت بکرێت، ئەگەر بۆ ئەنجامی ئەمە پێویست بە رێوشوێنی توند هەبێت ئەوە ئێمە ئامادەین”.

کۆڵبەرێکی گەنج بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا
پێشت کۆڵبەرێکی گەنج بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا
بێلاڕووس: “پریگۆژین به‌ پێشنیازەکەمان قایلبوو “
دواتر بێلاڕووس: “پریگۆژین به‌ پێشنیازەکەمان قایلبوو “
ەیوەندیدار