لە سلێمانی نەشتەرگەرییەكی دڵ بەشێوازی نوێ ئەنجامدرا



لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لە شاری سلێمانی نەشتەرگەری گۆڕینی زمانەكانی دڵ بەشێوازی نوێ ئەنجامدرا.

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لەشاری سلێمانی لەلایەن دكتۆر عەلا صوبحی و ستافی پزشكان و كارمەندانی بەشی نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەكە، نەشتەرگەری گۆڕینی یەكێك لە زمانەكانی دڵ (Mitral valve replacement)بە شێوازێكی تازە و پێشكەوتوو (Minimal invasive cardiac surgery with invisible incision) ئەنجام درا بێ ئەوەی شوێنی برینی نەشتەرگەریەكە لەسەر سنگی نەخۆشەكە بمێنێتەوە.

ڕاشیگەیاند، نەشتەرگەرییەكە لە ڕێگەی كردنەوەی كەمترین بەش لە تەنیشتی لای ڕاستی نەخۆشەكە، كە بووبووە هۆی تەسك بوونەوەی زمانەی دڵەكە.

ئاشكراشی كرد، نەخۆشەكە لە دوای تەنها (۳) كاتژمێر توانرا بۆری هەناسەی دەستكردەكەی بۆ لا ببرێت و دوای ڕۆژێك نێردرا بۆ بەشی قاوش و پاشان تەنها دوای (۳) ڕۆژ نەخۆشەكە بە تەندروستییەكی باشەوە نێردرایەوە بۆ ماڵەوە.

 

لە هەرێم تووشبوون و مردن بە تای خوێنبەربوون زیادی كرد
پێشت لە هەرێم تووشبوون و مردن بە تای خوێنبەربوون زیادی كرد
چی دەربارەی ڤاگنەرەکان دەزانیت؟
دواتر چی دەربارەی ڤاگنەرەکان دەزانیت؟
ەیوەندیدار