لە هەرێم تووشبوون و مردن بە تای خوێنبەربوون زیادی كرد



وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری تووشبووانی تای خوێنبەربوون ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، لە هەرێمی کوردستان 11 تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون، کە 4 كەسیان گیانیان لەدەستداوە و سەرجەمیان خەڵکی پارێزگای هەولێرن.

دکتۆر سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بۆ ڕووداو ڕایگەیاندووە، “لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا لە پارێزگاکانی عێراقدا، زیاتر لە 250 تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون، کە سەرووی 35 کەسیان گیانیان لەدەستداوە”.

وتیشی، “لە هەولێر 8 تووشبوو تۆمارکراون، کە 4یان گیانیان لەدەستداوە، لە سلێمانی هیچ کەسێک تووشی نەخۆشییەکە نەبووە، لە دهۆک 3 تووشبوو تۆمارکراون”.

ئاشكراشی كرد، زۆرترین تووشبوو لە پارێزگای زیقار تۆمارکراون، کە 67 تووشبوون و 10یان گیانیان لەدەستداوە، دواتر پارێزگاکانی بەسرە، میسان، ڕەسافە (بەغدا)، موسەننا، واست و کەرخ ( بەغدا) دێن.

 

یەک شەممە یاسای بودجە بڵاودەکرێتەوە
پێشت یەک شەممە یاسای بودجە بڵاودەکرێتەوە
لە سلێمانی نەشتەرگەرییەكی دڵ بەشێوازی نوێ ئەنجامدرا
دواتر لە سلێمانی نەشتەرگەرییەكی دڵ بەشێوازی نوێ ئەنجامدرا
ەیوەندیدار