چی دەربارەی ڤاگنەرەکان دەزانیت؟



گرووپی ڤاگنەر Wagner Group ، کۆمپانیایەکی سەربازی ڕووسییە کە کاریان کوشتنی ئەو کەسانەیە کەداواکراون لەلایەن حکومەتی ڕووسیاوە لە بەرامبەر بڕێک پارەدا و تا ئێستا بەشداری چەندین جەنگیان کردوە و ، بە میلیشیای سەربازیش ناسراون ، یاخیبونى ئەم گروپەش لە ڕووسیا ئەگەرى هەیە دۆخى ئەو وڵاتە بە تەواوەتى بگۆڕێت و شەڕى گەورە بەرپا بکات.

گروپی ڤاگنەر کێن؟


گروپى ڤاگنەر بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2014 لە جەنگی کریمیا دەرکەوتن کاتێک ڕووسیا لەڕێگەی هێزی سەربازییەوە خاکی نیمچە دورگەی کریمیای خستە سەر خاکى ڕووسیا، لەو جەنگەدا بۆ یەکەم جار گروپى ڤاگنەر وەکو هێزێکی سەربازی لە پاڵ سوپا دەرکەوتن.

ئەم گروپە لەو کەسانە پێکدێن کە لەڕووى دەرونییەوە حەزیان بە کوشتن و ئەشکەنجەدانیان  هەیە و بەهیچ جۆرێک خۆیان پیشانى کامێرا نادەن و تەنانەت زۆر بەدەگمەن دەموچاویشیان دەردەکەوێت، هاوکات لەنێو هێزی ڕووسیاش دەبێت دەموچاویان ببەستن و دیارنەبن.

دواى داگیرکردنى نیمچەدورگەى کریمیا لەلایەن رووسیاوە ئەم گروپە کەپێشتر کاری کوشتن و بەکرێگیراویان بۆ حکومەتی مۆسکۆ دەکرد ،فۆڕمێکى دیکەیان وەرگرت و وەک میلیشیاى سەربازى خۆیان لەژێرناوى Wagner PMC ناساند.

دیارترین سەرکردەکانی گروپى ڤاگنەر

یاڤگنی پریگۆژین کە دامەزرێنەرى گروپەکەیە
لیوتینەنت کۆڵۆنێڵ، دیمتری یوتکین (ڤاگنەر)
کۆلۆنێڵ کۆنستانتین پیکلاۆڤ
کۆلۆنێڵ ئاندری ترۆشیڤ
کۆلۆنێڵ جەنەڕاڵ میخائیل میزدێنسڤ

دروشمەکانی ڤاگنەر:

گروپی ڤاگنەر ژمارەیەک دروشمیان هەیە کە هەندێکیان تەنها بۆ ئۆپراسیۆنێک بەکارهاتون هەندێکیشیان بۆ زیاتر لە ئۆپراسیۆنێک و هەندێکیان دروشمی هەمیشەیی میلیشیاکەن، دروشمەکانیش( خوێن، شەرەف، نیشتمان، جوامێرەکان، میوزیک ژەنەکانی جەنگ، سەمای جەنگ) و چەندین دروشمی دیکە.

دوایین دروشمیش لە جەنگی ڕووسیا-ئۆکرانیا بە خۆیان دەڵێن “میوزیک ژەنەکانی جەنگ” لەبەرئەوەی لە کاتی هێرشەکانیان مۆسیقا لێدەدەن و پاش سەرکەوتنیش کۆدەبنەوە و سەما دەکەن.

لە نێوان ساڵانى 2014 بۆ 2023 چەندین جەنگ هەڵگیرساون کە ڕووسیا تیایدا بەشداربوە بەتایبەتی جەنگی ئۆکرانیا و ئۆپراسیۆنەکانی ڕووسیا لە سوریا و جەنگی دژ بە داعش، لەم جەنگانەدا لە پاڵ هێزی پاتریۆتی ڕووسیا هێزەکانی ڤاگنەریش ڕۆڵی کارایان بینیوە لە یەکلاکردنەوەی جەنگەکاندا.

دیارترین ئەو جەنگانەی ڤاگنەر تیایدا بەشداربون:

جەنگی کریمیا 2014
جەنگی دۆنباس  2014 بۆ 2022
ئۆپراسیۆنی کوشتن
جەنگی رێبالتسێڤ
جەنگی ناوخۆی سوریا
بەرپەرچدانەوەی لاتاکیا 2015 بۆ 2016
بەرپەرچدانەوەی باکوری ئالپۆ
بەرپەرچدانەوەی پالمیرا 2016
ئۆپراسیۆنی ناوەندی سوریا
بەرپەرچدانەوەی حەمما
بەرپەرچدانەوەی دێرزور
ئۆپراسیۆنی باکوری رۆژاوای سوریا
جەنگی خاشم
بەرپەرچدانەوەی ریفی دیمەشق
ئۆپرسیۆنی ئاسۆی ئیدلب
ئۆپراسیۆنی هاڕینی گۆشت لە ئۆکرانیا 2022

رۆڵی گروپى ڤاگنەر لە جەنگەکاندا:

ڤاگنەر لەم جەنگانەدا کە ئاماژەیان بۆکرا ڕۆڵی یەکلاکەرەوەیان بینیوە لە شەڕ و ڕوبەڕوبونەوەکاندا، بەتایبەتی لە جەنگی ئۆکرانیادا کە سوپای پاتریۆتی ڕووسیا نزیکبون لە شکست لە بەرامبەر بەرگرییەکانى ئۆکرانیا، هەر لەبەر ئەمەش ڤلادمێر پوتین به رێککەوتن لەگەڵ یاڤگنی بیگۆژین سەرۆک و دامەزرێنەری ڤاگنەر، هێزی پاتریۆتی ڕووسیا گەڕانەوە بەرەی پشتەوە و پێشڕەوی کردن و کۆنتڕۆڵ کردنی ناوچەکان درایە دەست گروپى ڤاگنەر ئەوانیش بەخێراییەکی زۆر لە ژێرناوی هاڕینی گۆشتدا گەیشتنە شاری باخموت و شارەکەیان لە چەندین بەرەوە گەمارۆدا و توانییان بەشی زۆری شارەکە کە بە نزیکەى 75%ـى شارەکەبو، کۆنتڕۆڵ بکەن و ئاڵاى ڕووسیا و ڤگنەر لە سەنتەرى شارەکە هەڵبکەن.

نموونەی هەندێک لە سزاکانی ڤاگنەر

گروپى ڤاگنەر بە دڕندەترین و دڵڕەقترین میلیشیای سەربازی دادەنرێت لە جیهاندا، چونکە بەزەیی نانوێنن لە جەنگدا، جەنگی دەرونی لەگەڵ دوژمندا دەکەن بە ئیش پێکردنی مۆسیقا و ئۆرکێسترای تایبەتی خۆیان دیلەکان ئەشکەنجە دەدەن و هەندێکجار بە پەخشی ڕاستەوخۆ ئەتکیان دەکەن یان بە خراپترین و دڵڕەقترین شێوە دەیانکوژن، وەک پێداکێشانی بلۆک بە سەریاندا یان هەڵواسینی شتومەکی قورس بە ئەندامی نێرینەیان، بڕینی هەندێک شوێنی جەستەیان وەک بڕینی گوێچکە و قرتاندنی پەنجەکانیان، لەدیارترین ئەو کارانەش چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەتۆڕەکۆمەڵایەتتیەکان بلاوبۆوە کە تیایدا هەندێک لەئەندامانی ئەو گروپە سەری سەربازێکی ئۆکرانی بە (پیک) پان دەکەنەوە.

بەپێی بۆچوونی زۆرێک لەشارەزایانی سەربازی و سیاسی یاخیبوونی ئەم گروپە کە لەئێستادا بە ترسناکترین گروپ یان میلیشیای ڕووسیا دادەنرێت دەکرێت ببێتە هۆکاری سەرهەڵدانی جۆرێکی تر لە دەسەڵات و حکومرانی لە کریملین و لەئەگەری ڕێکنەکەوتن یان دانەمرکاندنەوەی ئەم یاخیبوونە ڕووسیا بەرەو قەیرانیکی ئاڵۆزی سیاسی دەبێتەوە.

 

لە سلێمانی نەشتەرگەرییەكی دڵ بەشێوازی نوێ ئەنجامدرا
پێشت لە سلێمانی نەشتەرگەرییەكی دڵ بەشێوازی نوێ ئەنجامدرا
ڤاگنەر بنكەیەكی سەرەكی سوپای كۆنتڕۆڵ كرد و دەنگۆی هەڵاتنی پۆتین هەیە
دواتر ڤاگنەر بنكەیەكی سەرەكی سوپای كۆنتڕۆڵ كرد و دەنگۆی هەڵاتنی پۆتین هەیە
ەیوەندیدار