وەزارەتی پێشمەرگە فۆڕمی وەرگرتنی بڵاوکردەوە



سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە وادەیەکی بۆ وەرگرتنی هاوڵاتیان و پێشمەرگەی دانا بۆ خولی نوێی ئەفسەران ،کە لە كۆلێژەكانی سەربازی ٢ی زاخۆ و ٣ی قەڵاچوالان بەڕێوە دەچێت،

هەرکەسێک ئارەزوومەندە، دەتوانێت فۆڕمی داواکاری پڕ بکاتەوە، بەپێی ئەو مەرج و ڕێنماییە پێویستانەی، کە دیاریکراون، وەرگرتن بۆ هاوڵاتیان و پێشمەرگەیە، بەپێی مەرج و ڕێنماییەکان.

سەرۆکایەتییەکە ئەوەشی خستەروو ،داواکاری لە ٥ی تەمووزی ٢٠٢٣، وەردەگیرێت لە هەردوو کۆلێژی سەربازی زاخۆ و قەڵاچوالان و لە ٢٠ی تەمووزی٢٠٢٣، کۆتایی دێت.

هاوکات لەڕۆژی ٥ ی تەمووزەوە دەست بەدابەشکردنی فۆڕمەکان دەکرێت

 

لە هەرێم فەتوایەك دەربارەی لەباربردنی منداڵ درا
پێشت لە هەرێم فەتوایەك دەربارەی لەباربردنی منداڵ درا
نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان هاوتای نرخی عێراق دەکرێت
دواتر نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان هاوتای نرخی عێراق دەکرێت
ەیوەندیدار