تەقینەوەیەک لە چین گیانلەدەستدانی دەیان کەسی لێکەوتەوە



ئاژانسەکانی هەواڵی چین ڕایانگەیاند بەهۆی تەقینەوەیەکی بەهێزەوە لە یەکێک لەخواردنگەکانی شاری ینتشوانی باکوری خۆرئاوای چین 31 کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسی دیکە برینداربوون. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە هۆکاری تەقینەوەکە بۆ سیستمی غازی خواردنگەکە گەڕێندراوەتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، یەکێک لەبریندارەکان برینەکەی سەختە و ئەوانی دیکە چارەسەری پێویستیان بۆکراوە، هاوکات تیمەکانی بەرگری شارستانی شارەکە بەخێرایی گەیشتوونەتەشوێنی ڕووداوەکە و توانیویانە ئەو ئاگرە کۆنترۆڵ بکەن کە بەهۆی تەقینەوەکەوە کەوتووەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە تەقینەوەکە کاتژمێر 8:40 خولەک بەکاتی چین لە یەکێک لە خواردنگەکانی شاری ینتشوان ڕوویداوە کە دەکەوێتە ناوچەیەکی چڕی نیشتەجێبوونی هاولاتیان.

کۆمەڵە وردەکاری شەڕەکەی زڕگوێز ئاشکرا دەکات
پێشت کۆمەڵە وردەکاری شەڕەکەی زڕگوێز ئاشکرا دەکات
شەڕی کۆمەڵە لە سلێمانی کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
دواتر شەڕی کۆمەڵە لە سلێمانی کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
ەیوەندیدار