شەڕی کۆمەڵە لە سلێمانی کوژراو و برینداری لێکەوتەوە



ناکۆکییە ناوخۆییەکانی کۆمەڵەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرەیان سەند و لە کەمپی زڕگوێزی سەر بە سلێمانی شەڕ ڕوویدا.

سەرچاوەیەكی نزیك لە عومەر ئیلخانیزادە سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕایگەیاند، ژمارەیەك چەکداری کۆمەڵە کە بە “کودەتاچییەکان” ناویبردن، هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی مانەوەی ئیلخانیزادە لە زڕگوێز و شەڕ ڕوویداوە.

بە پێی زانیارییەکان. شەڕەکە کە لە دوێنێ شەوەوە دەستیپێکردووە، نزیکەی پێنج کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

لە شەوی سێشەممەوە گرژییەکانی ناوخۆی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان پەرەیان سەندووە و گروپێك کە بە باڵی سەربازیی دەناسرێن، ڕووبەڕووی سکرتێری حزبەکەیان وەستاونەتەوە.

ئەو گروپە ڕاشیانگەیاند، یەکگرتنیان لەگەڵ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕان هەڵوەشاندووەتەوە.

تەقینەوەیەک لە چین گیانلەدەستدانی دەیان کەسی لێکەوتەوە
پێشت تەقینەوەیەک لە چین گیانلەدەستدانی دەیان کەسی لێکەوتەوە
کاتی ڕاگەیاندنی خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان ئاشکرا کرا
دواتر کاتی ڕاگەیاندنی خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان ئاشکرا کرا
ەیوەندیدار