کۆمەڵە وردەکاری شەڕەکەی زڕگوێز ئاشکرا دەکات



کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بەرپرسیارێتی شەڕەکەی زڕگوێز دەخاتە ئەستۆی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕان و دەڵێت دوو پێشمەرگەیان گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕایگەیاند، “لە لایەنی کۆمەڵەی شۆڕشگێر و بە سەرپەرەستی عەبدوڵای ئازەربار هێرش کراوە سەر فێرگە و ئوردوگا و بە قەناسە تەقە لە پێشمەرگە کراوە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بەداخێکی زۆرەوە تا ئێستا دوو پێشمەرگەی کۆمەڵە زەحمەتکێشان بە ناوەکانی سامان ئیبراهیمی و هیوا سادقی گیانی لە دەستداوە”.

ڕوونیشیکردەوە لە دوێنێەوە و “دوای راگەیاندنی کۆتایی پرۆسەی یەکگرتنەوە لە لایەن ئێمەوە، دەستیان داوەتە هەموو جۆرە ئاژاوەیەک و عومەر ئیلخانیزادە لە ناوەراستی ئوردوگاوە هاواری دەکرد با خوێن برژێ. بۆیە زۆر هەوڵماندا کە ئەمە روو نەدا بەڵام ئەوان بۆ قەرەبووی شکستەکانیان لە هیچ کردەوەیەک و جینایەتێک دەس ناپارێزن”. کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕاشیگەیاند، “بەرپرسیارێتی شەهید کردنی ئەم دوو پێشمەرگە لە ئەستۆی عەبدوڵا موهتەدی و عومەر ئیلخانیزادە و دەستە راستەکەیان عەبدوڵا ئازەربارە” کە بە عەبە سوور ناسراوە.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ دەربارەی ئەگەری هێرشکردنە سەر ئیلخانیزادە هۆشداری دەدات
پێشت کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ دەربارەی ئەگەری هێرشکردنە سەر ئیلخانیزادە هۆشداری دەدات
تەقینەوەیەک لە چین گیانلەدەستدانی دەیان کەسی لێکەوتەوە
دواتر تەقینەوەیەک لە چین گیانلەدەستدانی دەیان کەسی لێکەوتەوە
ەیوەندیدار