تۆڕێکی سیخوڕی وڵاتان، ئەڵمانیای گەمارۆ داوە



ڕاپۆرتێکی ساڵانەی نوسینگەی فیدراڵی بۆ پاراستنی دەستوور لە ئەڵمانیا ئاشکرایکردووە، ڕووسیا، چین، تورکیا و ئێران لە ڕووی سیخوڕیکردن بەسەر ئەڵمانیاوە لە “چالاک”ترین وڵاتەکانن.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا، دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئەڵمانیا هۆشداریداوە، لە مەترسییەکانی ئەو هەوڵەی کە بە “ئۆپەراسیۆنی سیخوڕیی شەڕانگێزی ڕووسیا” بۆ کۆکردنەوەی زانیاری دەدرێت، دوای ئەوەی ڕۆژئاوا سزاکانی بەسەر ڕووسیادا سەپاند و پشتگیری لە ئۆکراین کرد.

 

لەمبارەیەوە نانسی وێزەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا، ڕایگەیاندووە، “ئەو شەڕەی ڕووسیا دژی ئۆکراین بەڕێوەی دەبات، نوێنەرایەتی سەردەمێکی نوێ دەکات بۆ شیواندنی ئاسایشی ناوخۆی وڵاتانی نەیار”، ئاماژەی بەوەشکرد “لەکاتی شەڕدا، سەرکردایەتی کرێملین پشت بە کاری دەزگا هەواڵگرییەکانی دەبەستێت”.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا بانگەوازێکی ئاشکرای FBI خراوەتەڕوو، کە ئامادەکاری ڕووسیای بەدیارخستووە لە ژێر ناونیشانی “ئۆپەراسیۆنێکی سیخوڕی ڕووسیای شەڕانگێزتر لە داهاتوودا”، کە  بە “چالاکیی ئەلیکترۆنیی دەستپێدەکەن”.

 

نوسینگەی فەرمانگەی فیدراڵی بۆ پاراستنی دەستوور ئاماژەی بەوەداوە، چین یەکێکە لەو ٤ “یاریکەرە سەرەکییە”ی کە چالاکە لە هێڵی سیخوڕیکردن لەسەر ئەڵمانیا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی پەکین “گەورەترین هەڕەشەیە کە پەیوەندی بە سیخوڕی ئابووری و زانستییەوە هەیە و وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی هەیە لەم بوارەدا.

 

نووسینگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “پێکهاتە و چەک و مەشق و ڕاهێنانەکانی (سوپای ئەڵمانیا)” لە کارنامەی دەزگای هەواڵگری چیندایە.

 

هەروەهائاماژەی بەوەشکردووە کە جگە لە ڕووسیا و چین، تورکیا و ئێران لە ڕووی سیخوڕیکردن بەسەر ئەڵمانیاوە یاریزانی سەرەکین، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئێران و تورکیا سەرنجیان لەسەر ئەو تاک و گروپەکانەیە کە بە بەشێک لە دژایەتیی سیاسیی حکومەت لە تاران و ئەنقەرە، دەبینرێن.

هاووڵاتییەکی کورد لە سنە لەسێدارەدرا
پێشت هاووڵاتییەکی کورد لە سنە لەسێدارەدرا
تۆمەتبارێک هەڵیکوتاوەتە سەر نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو
دواتر تۆمەتبارێک هەڵیکوتاوەتە سەر نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو
ەیوەندیدار