تۆمەتبارێک هەڵیکوتاوەتە سەر نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو



ئاسایش تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد، کە لە مۆڵێکدا بە چەک هەڵیکوتاوەتە سەر نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئاسایشی ناوشاری سلێمانی لەماوەی چوار کاتژمێردا کەسێکی بە تۆمەتی دزیکردنی دەستگیرکرد.

ئەو تۆمەتبارە بە چەک هەڵیکوتاوەتە سەر نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە مۆڵێکی شاری سلێمانی، بە زەبری چەک پارەیەکی زۆری لە کارمەندی نوسینگەکە سەندووە.

ڕووداوەکە کاتژمێر ٩ و نیوی دوێنێ شەو بووە، تۆمەتبارەکە (ن. ا) تەمەنی ٢٣ ساڵە، پاش کەمتر لە چوار کاتژمێر دەستگیرکراوە، پارە دزراوەکەش گەڕێندراوەتەوە، ئێستا تۆمەتبارەکە ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.

 

تۆڕێکی سیخوڕی وڵاتان، ئەڵمانیای گەمارۆ داوە
پێشت تۆڕێکی سیخوڕی وڵاتان، ئەڵمانیای گەمارۆ داوە
ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی وەرزی هاوینە
دواتر ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی وەرزی هاوینە
ەیوەندیدار