هاووڵاتییەکی کورد لە سنە لەسێدارەدرا



هاووڵاتییەکی کورد بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی سوپای پاسداران لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارەدرا.

ڕێکخراوی ،افی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە سزای سێدارەی هێمن مستەفایی، خەڵکی شارۆچکەی کانی دینار سەر بە شاری مەریوان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێکرا.
ڕوونیشیکردەوە هێمن مستەفایی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی سنە کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە تۆمەتباربوو بە کوشتنی ئەندامێکی سوپای پاسداران و دوای ١٢ ساڵ بەندکران ئەمڕۆ لەسێدارەدرا.

سەوداکردنی ڕۆژانەمان، لە نێوان ویژدان و نرخی سەپێنراودا
پێشت سەوداکردنی ڕۆژانەمان، لە نێوان ویژدان و نرخی سەپێنراودا
تۆڕێکی سیخوڕی وڵاتان، ئەڵمانیای گەمارۆ داوە
دواتر تۆڕێکی سیخوڕی وڵاتان، ئەڵمانیای گەمارۆ داوە
ەیوەندیدار