حاجییەکی کورد لە مەککە کۆچی دوایی کرد



حاجییەکی خەڵکی ئیدرەی ڕاپەڕین لە شاریی مەککە کۆچی دوایی کرد و وتەبێژی ئەوقافیش دەڵێت پێشتر نەخۆشی دڵی هەبووە.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە تۆڕی میدیایی خەڵکی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لە شاری مەککەی پیرۆز هاووڵاتیەک بە ناوی (رەحیمە قادر حەسەن) کە لە دایکبووی ١٩٥٧و دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی راپەرینە، کۆچی دوایی کرد.

ڕوونیشیکردەوە ئەو هاووڵاتییە پێشتر نەخۆشی دڵی هەبووە و لە سلێمانی قەستەرەی بۆ کراوە.

ڕاشیگەیاند دوای ئەوەی باری تەندروستی حاجیەکە تێکدەچێت، تیمەکانی تەندروستی حاجیانی کوردستان ئەوەی پێویست بوو بۆی ئەنجام درا و پاشان گەیەندرایە نەخۆشخانەی (مەلیک عەبدولعەزیز.

نەبەز ئیسماعیل وتیشی: دوای هەموو هەوڵە پزیشکییەکان، بەڵام بە داخەوە دواجار کۆچی دوایی دەکات.

ڕووسیاو ڕۆژئاوا، بەناوبانگترین چەکەکانیان لە شەڕی ئۆکراین دا تاقی دەکەنەوە
پێشت ڕووسیاو ڕۆژئاوا، بەناوبانگترین چەکەکانیان لە شەڕی ئۆکراین دا تاقی دەکەنەوە
درۆنێکی تورکیا لە قەندیل کەوتەخوارەوە
دواتر درۆنێکی تورکیا لە قەندیل کەوتەخوارەوە
ەیوەندیدار