درۆنێکی تورکیا لە قەندیل کەوتەخوارەوە



فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە قەندیل کەوتەخوارەوە کە لە جۆری بەیرەقدار تی بی دووە و پارچەکانی کەوتە دەست پەکەکە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی هەواڵی فورات بڵاویکردەوە، ئێوارەی ڕۆژی ١٤ی حوزەیران فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو لە جۆری بەیرەقدار تی بی ٢ لە گۆڕەپانی شاخی ساڤاشی قەندیل کەوتە خوارەوە.

ڕوونیشیکردەوە، فڕۆکەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە بۆیە کەوتووەتە خوارەوە، پارچەکانیشی لەلایەن گەریلاوە دەستی بەسەردا گیرا.

هەرچەندە نزیکەی هەفتەیەك بەسەر کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە تێپەڕبووە، بەڵام تورکیا هیچ زانیاری لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

حاجییەکی کورد لە مەککە کۆچی دوایی کرد
پێشت حاجییەکی کورد لە مەککە کۆچی دوایی کرد
ئەڤین دوای چوار مانگ هاوسەرگیری بە دەستی هاوسەرەکەی کوژرا
دواتر ئەڤین دوای چوار مانگ هاوسەرگیری بە دەستی هاوسەرەکەی کوژرا
ەیوەندیدار