ڕووسیاو ڕۆژئاوا، بەناوبانگترین چەکەکانیان لە شەڕی ئۆکراین دا تاقی دەکەنەوە



سەرەڕای پشتگیرییە سەربازییە بەرفراوانەکانی ڕۆژئاوا بە چەک و کەرەستەی پێشکەوتوو بۆ کیێڤ، بەڵام دژە هێرشی ئۆکراین هێشتا لە گەیشتن بە ئامانجەکانیدا کە بریتین لە گەڕاندنەوەی خاکە داگیرکراوەکانی لە چنگی مۆسکۆدا “لەرزۆکە”، چەکەکانی ڕۆژئاوا و ڕووسیا لە گۆڕەپانی جەنگ لە ئۆکراین لە ڕکابەریدان، هەندێکیان ئەستێرەی بەختیان لە درەوشانەوەدایە و هەندێکی دیکەش تەنیا ناو بوون.

 

بەپێی خەمڵاندنەکانی واشنتۆن پۆست، لە سەروەختی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین، لە هێرشەکاندا کیێڤ زیاتر پشتی بە زرێپۆش و تانکی ڕۆژئاوایی بەستبوو، لەو شەڕانەی سەرەتادا، بڕێکی زۆر چەک و کەرەستەی سەربازیی سەرەتایی لەدەستدا.

 

بەپێی بۆچوونی ئەلێکسی لیۆنکۆڤ شرۆڤەکاری ڕووسی، بۆ دیاریکردنی ڕادەی کاریگەریی و تواناکانیان ڕۆژئاوا ئۆکراینی کردووە بە مەیدانی تاقیکردنەوە و مەشق و ڕاهێنان بۆ چەکە مۆدێرنەکانی.

 

  بەناوبانگترین چەکەکانی ڕۆژئاوا چین؟

پێش دەستپێکی دژە هێرش ئۆکراین چەندین چەکی ئەوروپی و ئەمریکای هەبوو، کە ئەستێرەی بەختیان دەدرەوشایەوە و بووبوونە باسی میدیای نێودەوڵەتی و ڕووسییەکان، کە دیارترینیان بریتین لە:

-تانکی لیۆپارد ٢ی ئەڵمانی، کە بەگوێرەی ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی، ئەم تانکە هەڕەشەیەکی گەورەی بۆ سەر سوپای ڕووسیا دروستکردووە.

 

-بەپێی هەمان سەرچاوە، زرێپۆشی جۆر ،١٠AMX دروستکراوی فەرەنسی چووەتە ناو شەڕەکەوە.

 

-ئۆتۆمبێلە شەڕکەرو گوێزەرەوە سووکەکانی سوێد وەک  ٩٠CV- کە یەکێکە لە باشترین ئۆتۆمبێلەکانی شەڕی پیادە، هەروەها کەشتی هەڵگری سەربازی “ماردەر”ی ئەڵمانی، تانکی چالنجەری ٢ بەریتانی، تانکی ئەمریکی – ١ MAbrams.، مووشەکی پاتریۆتی ئەمریکی، دژە فڕۆکەی “گێبارد”ی ئەڵمانی.

 

-کەشتی هەڵگری کارمەندانی “Stryker” و ئۆتۆمبێلی شەڕکەری “Bradley” و مووشەکی “Javelin” کە لە سەرەتای جەنگەوە ناوبانگیان بەدەستهێناوە.

 

 دیارترین چەکەکانی ڕووسیا کامانەن؟

ڕووسیا خاوەنی کەشتیگەلێکی پێشکەوتووە و کارامەییەکی لەڕادەبەدەری لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئۆکراین هەیە، جگە لەمەش خاوەنی چەندان چەکی کاریگەرە لە جبەخانە سەربازییەکەیدا کە بریتین لە:

-فڕۆکەی شەڕکەری سوخۆی بە هەموو جۆرەکانیەوە.

 

-فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆرلان -١٠.

 

-بەهێزترین و تەکنیکیترین تانکی T٦٢ و T٧٢” و “T١٤ . Armata”

 

-مووشەکی باڵدار “ئیسکاندەر ئێم”، کە ڕێگریکردنیان ئەستەمە.

 

-مووشەکی دژە تانک، بە ڕێنمایی لەیزەری کۆرنێت.

 

-مووشەکی دژە تانکی هایپەرسۆنیکی “ڤیخر” کە لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانی ٥٢K  ئەلیگاتەرەوە هەڵدەگیرێن.

 

-مووشەکی ئاتاکا بۆ بەرپەرچدانەوەی تانکەکان بە زرێپۆشی کارلێککەر و پێکهاتەی تەقینەوە.

 

-تۆپخانە “مانگۆ”.

 

-فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی “لانسێت” کە دیارترین دەرکەوتەکانی توانای ڕووسیایە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ پێداویستییەکانی جەنگ، بەپێی ڕاپۆرتە سەربازییەکان.

 

-سیستمی جەنگی ئەلیکترۆنی وەک “کراسوخا-٤” و “پۆلی-٢١” کە بەربەستێکی ئەلیکترۆنی لە بەردەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکراین دادەنێت، هەروەها تیرادا -٢ کە پەیوەندی مانگە دەستکردەکان تێکدەدات.

 

-سینیتسا کە ناسینەوەی ئامانجەکان لە ڕێگەی فڕۆکەوانی دوژمنکارانەوە تێکدەدات، لەگەڵ سیستمی “مۆسکڤا -١”.

 

-وەک نوێترین چەک، سوپای ڕووسیا، لە سەرەتای مانگی حوزەیران، سیستمی شەڕی ئەلیکترۆنی پارۆدیستی ناساند، کە بە پێی ڕۆژنامەی ئیزڤێستیا، بۆ بەربەستکردنی ڕاداری فڕۆکە و سیستمی پەیوەندییەکان داڕێژراون.

 

 

 

 

بەهای دۆلار دابەزی
پێشت بەهای دۆلار دابەزی
حاجییەکی کورد لە مەککە کۆچی دوایی کرد
دواتر حاجییەکی کورد لە مەککە کۆچی دوایی کرد
ەیوەندیدار